٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومه‌ت هێرشە تیرۆرستییه‌کانی سەر حزبی دیموکراتی کوردستان ئیدانە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرشە تیرۆرستییه‌کانی سەر حزبی دیموکراتی کوردستان ئیدانە دەكات و لە رایگەیاندراوێکدا دووپاتى ده‌كاتەوە‌ كه‌ هەموو هەوڵ و توانای خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه‌ تیرۆرستییه‌ به‌ سزای یاساییی بگه‌ن.

بەداخەوە شەوی ڕابردوو 20 لە سەر 21ی کانوونی یەکەم، لە کاتی ڕێوڕه‌سمى "شەوی یەڵدا"دا دوو هێرشى تیرۆریستی لە نزیک یەکێک لە بنکەکانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە ڕووی دا و بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج لە ئەندامانی ئەو حزبە و کادیرێکی ئاسایش، هەروەها ژمارەیەک برینداری لێ کەوتەووە.

وێڕای بە توندی مەحکوومکردنی ئەو هێرشه‌ تیرۆریستیانه‌ و ئه‌وانه‌ى له‌ پشتییه‌وه‌ن، سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هەموو هەوڵ و توانای خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه‌ تیرۆرستییه‌ به‌ سزای یاساییی خۆیان بگه‌ن. به‌ ئه‌وانه‌یش كه‌ له‌ پشتى ئه‌م تاوانه‌ تیرۆرستییه‌وه‌ن، ڕاده‌گه‌یه‌نین هەر هەوڵ و پیلانێکی نەخوازراو دژی گەل و نەتەوەکەمان بەدڵنیاییەوە ڕووبەڕووی شکست و پووچەڵکردنەووە دەبێتەوە. دووبارە سڵاو له‌ گیانی شەهیدان، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان
21ی کانونی یەكەمی 2016

هەواڵی پەیوەندیدار