٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق ملیار و نیوێک دۆلاری دیکەی قەرز کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-   بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، قەرزێکی نوێی بە بەهای ملیارێک و نیو دۆلار داوە بە عێراق کە گوایە بۆ خزمەتگوزاریی گشتی و کارکردنە لە کەرتی تایبەتدا.

قەرزەکە کە سێیەکی ملیار و نیوەکە هیی کەنەدا و بەریتانیایە(٣٧٢ملیۆن دۆلاری بەریتانی و ٧٢ملیۆنیشی هیی کەنەدایە). هەروەها پشتیوانیێکی ماڵیی دیکە بە بەهای ٤١،٥ملیۆن دۆلار لە بانکی نێودەوڵەتییەوە بە ئامانجی نوێکردنەوەی سیستمی کارگێڕیی دراوی گشتی بۆ تەرخان کراوە.
(فەرید بەلحاج) بەڕێوەبەری هەرێمیی بازنەی بانکی نیودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست گوتی "سەرباری بەردەوامیی شەڕ و کەمیی نرخی نەوت، عێراق جاکسازی بنەڕەتی و بوێرانە ئەنجام دەدات و دەیەوێ پارێزگاری لە سەقامگیریی ئابوورییەکەی بکات، دەشیەوێ بنەمایەک بۆ گەشەدانی درێژخایەن بە کەرتی تایبەت دابنێ، کە مەبەست لێی هێنانەدی گەشەدانە بە کۆی پێکهاتەکانی عێراق."
بەم قەرزەش کە دوێنێ سێشەممە راگەیێندراوە، بەهای ئەو پارەیەی عێراق لە بانکی نێودەوڵەتی قەرزی کردووە بوو بە ٣،٤ملیار دۆلار، ئەمەیش لە چوارچێوەی ئەو پشتیوانییەدایە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و مەغریبی عەرەبی ڕێی پێ داوە و، لە ماوەی ساڵانی نێوان ٢٠١٥ تا ٢٠١٨ وەک بڕیاری بەرکار دەمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار