ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی کەرکووک و حه‌وت گومان‌لێكراو ده‌ستگیر كران

كه‌ركووك-KDP.info- به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك دەڵێت، له هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنیندا له چرداغلو و میحوەرەکان و ماڵە ئاوارەکاندا، حه‌وت داواکراو و گومان‌لێکراو، هه‌وره‌ها تیرۆریستێكى داعشانیان دەستگیر کران.
(سه‌رحه‌د قادر) به‌رێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى راگەیاند: "هێزه‌كانمان له پۆلیسى قەزا و ناحییەکانى کەرکووک و بەرێوەبەرایەتیى ئاسایشى کەرکووک، دره‌نگانى شه‌وى ڕابرد هه‌ستاین به گه‌ڕان وپشكنینى (چرداغلو و میحوەرەکان و ماڵە ئاوارەکان) کرا لە ئەنجامدا (7) داواکراو و گومان‌لێکراو دەستگیر کران و دەستمان گرت بەسەر ئۆتۆمبێلێکى بێ ئەوەلیاتدا."
به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك ڕاشیگه‌یاند: "هه‌مان شه‌و، تیرۆریستێك بە ناوى [س.م.ح] دەستگیر کرا. ناوبراو دانیشتووى ناحیەى ریازى گوندى(ئه‌لحه‌جه‌له) پێشتر ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک بووە و، ئێستا خانەنشینە، لەکاتى هاتنى بۆ ناو شارى کەرکووك دەستگیر کرا و دواى لێکوڵینەوە لەگەڵیدا ددانى ناوە به‌وه‌دا کە سەربە تیرۆریستانى داعشە و بەرپرسەکەى ناوى (ئه‌بوسلێمانه)."
(سه‌رحه‌د قادر) گوتیشى: "تیرۆریستى دەستگیرکراو ئیشه‌كه‌ى کاروبارى بازرگانیى نەوت بووە بۆ داعش، دیارە لەناو کێڵگە کشتوکاڵییەکەى خۆى لە گوندى (ئه‌لحه‌جه‌ل) دوو پاڵاوته‌ى نەوت و به‌نزینى داناوە و، لەلایەن تیرۆریستانى داعشەوە لە هەردوو کێڵگەى (عه‌لاس و عه‌جیل) نەوتى ڕەشیان بۆ هێناوە و، ئەویش کارى پاڵاوتنى نەوتەکەى بۆیان کردووە و، خانووەکەشى کردووەتە بارەگاى تیرۆریستانى داعش لەو گوندە دا."
نەشوان بەرزنجی




