٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوخەمی و سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی به‌ کۆنسووڵخانەی گشتیی رووسیا گه‌یێندرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (فەلاح مستەفا) لە میانی سەردانیدا بۆ کۆنسووڵی گشتیی رووسیا لە هەولێر، بە ناوى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و گەل و حکوومەتى هەرێمى کوردستان پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەى سەرۆک (ڤیلادمیر پوتین) و وەزیرى دەرەوە و گەل و حکوومەتى رووسیا و خانەوادەى باڵیۆز کرد و، ئەو تاوانە گەورەیەى بە توندى سەرکۆنە کرد.

 

  دوێنێ ئێوارە، لە ئاکامى هێرشێکى چەکداریدا (ئاندری كارلۆڤ) باڵیۆزى رووسیا لە ئانکارا گیانى لە دەست دا، بەم بۆنەیەوە و بە مەبەستى گەیاندنى هاوخەمى و سەرەخۆشیى (مەسعوود بارزانى) سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکى رووسیا و گەل و حکوومەت و خانەوادەى (کارلۆڤ)، ئەمڕۆ (فەلاح مستەفا) بەرپرسى پێوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەت بە نوێنەرایەتیى (سەرۆک بارزانى) و بە یاوەرى شاندێک سەردانى کۆنسووڵگەریى گشتیی رووسیاى لە هەرێم کرد و، لە لایەن (د. ڤیکتۆر سیماکۆڤ) کۆنسووڵى گشتیی رووسیا لە هەرێم پێشوازییان لێ کرا.

 

(فەلاح مستەفا) بە ناوى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و گەل و حکوومەتى هەرێمى کوردستان پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەى سەرۆک (ڤیلادمیر پوتین) و وەزیرى دەرەوە و گەل و حکوومەتى رووسیا و خانەوادەى باڵیۆز کرد و ئەو تاوانە گەورەیەى بە توندى سەرکۆنە کرد.

 

گوتیشی، جێگەى داخە دیپلۆماتکارێک لە کاتى بەجێگەیاندنى ئەرکى ئاسایى خۆى بەو شێوازە نامرۆڤانەیە تیرۆر بکرێت. ئەمە دژى هەموو بنەمایەکە و بە توندى ئیدانەى دەکەین.

 

بە ناوى سەرۆکى هەرێمی كوردستانیشه‌وه‌ (فه‌لاح مسته‌فا) گوتى: گەلى کوردستان خۆى قوربانیى دەستى تیرۆرە، بۆیە هەموو جۆر و شێوازەکانى تیرۆر ئەگەر هەر پاساوێکى لە پشتەوە بێت، رەت دەکەینەوە.

 

لە بەرانبەردا کۆنسووڵى گشتیى رووسیا لە هەرێم سوپاسى هەڵوێستى (سەرۆک بارزانى) و گەل و حکوومەتى کوردستانى کرد لە بەرانبەر هاوخەمیان لەگەڵ گەل و حکوومەتى رووسیا.  

 

ئاماژەیشی دا، ئێمە هاوخەمى و سەرەخۆشیى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەگەیەنینە (سەرۆک پووتین) و وەزیرى دەرەوەى رووسیا و خانەوادەى (کارلۆڤ).

هەواڵی پەیوەندیدار