به‌فر و نه‌بوونی پێویستییه‌كان، ژیانی خه‌ڵكی سه‌ر چیای شنگالی قورس كردووه

شنگال-KDP.info- قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگال رایگه‌یاند، هاتنی وه‌رزی زستان و بارینی به‌فر ژیانی خه‌ڵكی سه‌ر چیای شنگالی قورس كردووه، چونكه به‌و زستانه پێویستیان به سووته‌مه‌نی و كاره‌با و خزمه‌تگوزاریی دیكه هه‌یه؛ داوایشی له خواپێداوان كرد به‌وه‌ی له توانایاندایه هاوكاریی ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه بكات.
(مه‌حما خه‌لیل) قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگال بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''له‌سه‌ر چیای شنگال به‌فرێكی زۆر باریوه، ئه‌وه‌ش ژیانی خه‌ڵكی ئاواره‌بووی سه‌ر چیاكه‌ی قورس كردووه، چونكه له زۆر رووه‌وه پێویستیان به خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی كه‌لوپه‌لی رۆژانه‌یان هه‌یه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وان به‌ڵكو خه‌ڵكی ئاوارهبوویش پێویستیان به خزمه‌تگوزاری و پێداویستییه‌كانی دیكه وه‌ك سووته‌مه‌نی و كاره‌با هه‌یه.''
(خه‌لیل) گوتی، ''شنگال ناوچه‌یه‌كی وێرانكراوه، داوا ده‌كه‌ین هه‌ر كه‌سێك له توانایدایه با به هانای خه‌ڵكی شنگاله‌وه بێت و سووته‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی زستانه‌یان بۆیان دابین بكات، چونكه له ره‌وشێكی ناخۆشدان، هه‌موویش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه زۆربه‌ی زۆریان له‌ژێر خێمه‌دا ده‌ژین".
ڕابین شێروانی




