دیندار دۆسکی: گرینگه كه دانوستانهكان ئارامیی سیاسییان وهبهرهێناوه

هەولێر -KDP.info-(د.دیندار دۆسکی) سیاسەتمەردار و جاودێری سیاسی، رایگەیاند، پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی بۆ هیچ لایەنێک نەهێشتووەتەوە تا پێشوازی لێ نهكا و دەرفەتی لیکترازانیشی نەهێشتووەتەوە.
(د.دیندار دۆسکی) سیاسسەتمەدار و چاودێری سیاسی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''ئەو جووڵە سیاسییەی کە لە ئێستادا لە نێوان لایەنە سیاسییەکان دەبیندرێ جێگەی دڵخۆشییە، بەتایبەت کە دوای پەیامی (بارزانی)یه و باسی لە گۆڕینی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە کرد؛ ههڵبهت لێکنزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و گفتوگۆکردنیان ئاماژەی ئەرێنین و دەبێ حزبەکانیش واز لە هەندێ داواکاری بێنن مەرج و مەرجکاری نەکەن و پێویستە بگەنە رێککەوتن.''
(د.دیندار دۆسکی) ههروهها دهڵێ، ئێستا کە قۆناغی یەکەمی کۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ لایەنەکان کراوە و جۆرێک لە ئارامی سیاسی درووست بووە، هێرشی راگەیاندن وەستاوە و کەشێکی ئارام هەیە، جا لهبهر ئهمه دیاره كه کوردستان پێویستی بەو پەیامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەبوو تا دەستپێشخەرییەکە کەشێکی ئارام بخوڵقێنێ.
وهك (دۆسکی) ئاماژەی دا، لە بەغدا هەوڵێکی نەزۆک ههیە بۆ ئەوەی کەشی هەرێمی کوردستان بە سیاسەتێکی چەقبەستوویی بمێنێتەوە و درز بخرێتە نێو ماڵی کوردستان و، بیانوو بدرێتە کەسانیک کە لە بەغداوە هەوڵی تێکدانی کوردستان بدەن.
جەختیشی کردهوه لهوهی كه، پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان زۆر روون بوو، هیچ دەرفەتێکی بۆ لایەنێک نەهێشتووەتەوە کە بەدەم ئەو پەیامەدا نەچێ و دەرفەتی لیکترازانیشی بۆ نێو ماڵی کورد نەهێشتووەتەوە، بۆیە دەبێ سەرجەم لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و بەدەم داواکاریی پەیامەکە بچن.
کارزان سەباح هەورامی




