پزیشکه‌کان فریاناکەون چاره‌سه‌ری برینداره‌کانی مووسڵ بکەن

ئاژانسەکان-KDP.info- واشنتن پۆست له بابه‌تێکدا نووسیویەتی، ئه‌گه‌رچی بنکه ته‌ندروستییه‌کان و تیمه پزیشکییه گه‌ڕۆکه‌کان هه‌میشه له کاردان، به‌ڵام فریای چاره‌سه‌ری ئه‌و ژماره زۆره‌ی برینداره‌کانی شه‌ڕی مووسڵ ناکه‌ون.
بابه‌ته‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که بە به‌رده‌وامی برینداره‌کان که زۆربه‌یان به قه‌ناسی داعش بریندار کراون یان گوللەی تۆپ به‌ر ماڵه‌کانیان که‌وتووه، ده‌گه‌یه‌ندرێنه بنکه‌ی ته‌ندروستیی که‌مپه‌کان یان تیمه گه‌ڕۆکه‌کان و دەستبەجێ کاری فریاگوزارییان بۆ ده‌که‌ن. له هه‌مان کاتدا ئه‌و بنکه و تیمانه‌ش به‌رپرسن له ته‌ندروستیی سەدهەزار ئاواره‌ی دیکه‌ی مووسڵ که له که‌مپه‌کانن و ئه‌وانیش هه‌میشه باری له ناکاو و نه‌خۆشی گوشاری خوێن و شه‌کره و منداڵبوونیان هه‌یه و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێن.
(د. ئه‌لتاف موسانی)، به‌رپرسی نێرده‌ی عێراقی ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هێشتا گوشار له سه‌ر بنکه تەندروستی و تیمه‌کان زیاتر بێت، چونکه به‌ره‌به‌ره هێزه عێراقییه‌کان ده‌چنه ناوچه‌کانی چڕتر له دانیشتووان و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات قوربانییانی سڤیل زیاتر بن."
(ئه‌حمه‌د دووبه‌ردانی) که به‌رپرسێکی ته‌ندروستییه له نه‌ینه‌وا گوتوویه‌تی، ماوه‌ی چەند مانگێکه به‌رپرسانی ته‌ندروستی به هاوکاریی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی به‌غدا هه‌وڵده‌ده‌ن بنکه‌ی ته‌ندروستیی زیاتر له شاری مووسڵ نزیک بکه‌نه‌وه.
ڕاپۆرته‌که‌ی واشنتن پۆست ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌موو برینداره‌کانی نێو مووسڵ ناتوانن بگه‌نه شوێنی چاره‌سه‌ر کردن.




