دوای٦ ساڵ، تورکیا و ئیسرائیل باڵیۆزخانەکانیان دەکەنەوە

هەولێر-KDP.info- ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی کرده‌وه، دوای شه‌ش ساڵ دابڕان، هه‌ردوو وڵاتی تورکیا و ئیسرائیل پێکهاتن که په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی نێوانیان بگێڕنه‌وه.
هه‌ردوو وڵاتی ئیسرائیل و تورکیا به‌ر له شه‌ش ساڵ دوای بۆردوومانکردنی که‌شتییه‌کی تورکیایی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه که هاوکاریی بۆ فه‌ڵه‌ستینیه‌کان هه‌ڵگرتبوو، گرژیی که‌وته نێوان ئانکاراو تەلەبیب و په‌یوه‌ندییه‌کانیان تێک‌چوو. وا بڕیاره هه‌ریه‌که له (که‌مال ئۆکه‌م) و (ئایتان نیاه) ببن به باڵێۆزی تورکیا و ئیسرائیل له ئانکارا و ته‌لئه‌بیب.
به‌پێی هەواڵی ڕۆژنامه‌که به‌هۆی مه‌یلی ئیسلامخوازانه‌ی (ڕەجەب تەییب ئوردوغان) سەرکۆمار له تورکیا، پێشبینی ناکرێت په‌یوه‌ندیی پته‌ویان بۆ ببه‌سترێت.




