نەوزاد هادی: ئەوەی بەغدا به ههولێری دهدات بهش ناكات.. نەخۆشخانەکان پڕ بوون

ههولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر دهڵێت، بەهۆی شەڕی مووسڵەوە فشارێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر دروست بووە، بە جۆرێک نەخۆشخانەکان پڕبوون لە برندار و نەخۆش و پێویستیان بە هاوکاری زیاتر هەیە.
(نەوزاد هادی) به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند: "ئەوەی بەغدا دەیدات بە هەرێمی کوردستان لەڕووی پێداویستی تەندرووتسی و دەرمانەوە کەمە و بەش ناکات، لهبهر ئهوهی ژمارەی بریندار و نەخۆش و سەردانکردنی نەخۆشخانەکانی هەولێر لە دوای شەڕی مووسڵ زۆر زۆر بووە بە جۆرێک بریندارەکانی شەڕ و مەدەنی و سەربازیش دەهێنرێتەوە نەخۆشخانەکانی هەولێر، ههر بۆیه داوامان لە بەغدا کردووە کە پێداوستی تەندوستی بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر زیاد بکات، چونکە فشارێکی زۆریان لەسەرە".
پارێزگاری هەولێر گوتیشی: "تادێت ژمارەی ئاوەر لە مووسڵەوە بۆ هەولێر زۆرتر دەبێت ئەوەش وای کردووە کە سەردانی نەخۆشخانەکان زۆر ببێت و بەشێکیان پڕبوون، لهبهر ئهوه دەبێت بەشێوەیەکی خێرا هاوکاری بگەیەنرێتە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر".
کارزان سەباح هەورامی




