٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ ھەزار ٨٠٠ خێزانی دیکە دەگەرێنەوە جەلەولا

سەرچاوە: KDP.info
 
جەلەولا-KDP.info- بەرپرسی لیژنه‌ی ناوچەی پارتی لە جەلەولا ده‌ڵێت، بڕیارە ئه‌مرۆ ھەزار ٨٠٠ خێزانی دیکە بگەرێنەوە بۆ جەلەولا، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی خزمەتگوزاری لەو شارۆچکەیە زۆر خراپە.
 
(عامر رەفعەت) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لیستی ناو لەسەرەتای ئەم مانگەوە ئامادەکرابوو كه‌ بڕیاربوو دوێنێ ھەزار ٨٠٠ خێزانی دیکە بگەرێندرێنەوە بۆ جەلەولا، بەڵام دواخرا  و بڕیارە ئه‌مڕۆ بگەرێنەوە، ئاماژەشیدا کە تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٠ھەزار خێزان گەراونەتەوە بەناو، بەڵام بەفعلی نیوەی ئەو خێزانانە لە جەلەولان، چونکە ھەندێکی لەشوێنەکانی دیکە کار دەکەن یاخود منداڵەکانیان قوتابین، بۆیە ئەوانەی گەراونەتەوەش لەناچاری بووە، لەبەر ئەوەی ناتوانن کرێی خانوو بدەن ناچارن بگەرێنەوە بۆ ماڵی خۆیان.
 
بەرپرسی لیژنه‌ی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا گوتیشی: "خزمەت گوزاری لە جەلەولا خراپە و کارەبا زۆر کەمە و ئاویشی لەسیروان دێت كه‌ تەندرووست نییە، بۆیە پێویستی بەنووژەنکردنەوە ھەیە و ناکرێت بەوشێوەیە پشتگوێ بخرێت.
 
بڵند ئیبراھیم  
 

هەواڵی پەیوەندیدار