ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی گه‌یانده هه‌ڵه‌بجه

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكارییه‌كانی گه‌یانده 1300 خانه‌واده‌ی هه‌ژار و به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، شاندێكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به سه‌رۆكایه‌تیی (شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا) سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی كیمیاباران و مافی مرۆڤی هه‌ڵه‌بجه، پارسێلی خۆراكیان به‌سه‌ر 1300خێزانی هه‌ژار و به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیاویدا دابه‌ش كرد.
(شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا) سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا كه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی ئازیزین و كۆمه‌ك و هاوكاریی خه‌ڵكی هه‌ژار و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی شاره‌كه ده‌كه‌ن، گوتیشی ''ئێمه وه‌ك ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به به‌رده‌وامی هه‌وڵمان داوه هاوكاری له سێكته‌ره جۆراوجۆره‌كاندا كۆمه‌ك و هاوكاریی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌م شاره ئازیزه بكه‌ین.''




