ته‌ندروستیى هه‌ولێر له قه‌یراندایه و به‌غدایش هاوكاریی ناكات

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیى ته‌ندروستیى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ڵێت، به‌هۆى ئۆپه‌راسیۆنى شارى مووسڵه‌وه گوشارێكى زۆریان له‌سه‌ره، كه‌چی حكوومەتی عێراق هاوكارییان ناكات.
(د. سامان حوسێن به‌رزنجى) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "جگه له سنوورى پارێزگای هه‌ولێر، هه‌موو ئه‌و ژمارە زۆره‌ی ئاوارەی عێراقی و پەنابەرانی سووریا و كوردانی رۆژئاوا، هه‌روه‌ها ئێستا كه به هۆى ئۆپه‌راسیۆنى شارى مووسڵه‌وه، به‌رتله و حه‌مدانیه و كه‌مپه‌كانى خازر و حه‌سه‌ن شامیش كه‌وتوونه‌ته به‌ر چاودێریى ته‌ندروستىی گشتیى هه‌ولێر و جیا بریندارانی هێزه‌كانی عێراق، خه‌ڵكی سڤیلیش چاره‌سه‌رییان هه‌ر له ئه‌ستۆی ئێمه‌یه؛ هه‌ڵبه‌ت جیا لە قەیرانه داراییه‌كه‌ی هەرێم، ئێستا به‌ره‌وڕووی قەیرانی ده‌وا و ده‌رمانیش بووینه‌ته‌وه، كه‌چی بەغدا به‌گوێره‌ی پێویست هاوكاریمان ناكات. ئاخر هه‌ر لە سنووری پارێزگای هەولێر (18) كەمپ و شوێنی نیشتەجێبوونیان هەیە، راستییه‌كه‌ی به‌هۆیه‌وه كه‌وتووینه‌ته به‌ر گوشاره‌وه.''
(د. سامان به‌رزنجى) ڕوونی ده‌كاته‌وه: "چونكه ڕێژه‌ی نەخۆش و بریندار و هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای مووسڵ گوشاری سەر نەخۆشخانەكانی هەولێریان زیاد كردووە، دەبوایە وەزارەتی تەندروستیی عێراق و پارێزگاى مووسڵ و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان زوو بهاتبانە سەرخەت و كاری زیاتر و هاوكاریی تەندروستی زیاتریان پێمان بدایە، به‌ڵام ئەوان تەنها شتی سادەیان ئەنجام داوە. سه‌رباری هه‌بوونی ئەم هەموو بریندارانەی سوپای عێراقی و برینداری خەڵكی مه‌ده‌نیى مووسڵ كە رۆژانە ژمارەیان دەگاتە دەیان بریندار و لامان چارەسەر دەكرێن، بەڵام لەلایەن تەندروستیی عێراق یان رێكخراوە بیانییەكانه‌وه بیر لە دابینكردنی شوێنی تایبەت بۆیان نەكراوەتەوە و پلانى بۆی نییه، ئاخر بابه‌ته‌كه لە توانا دەرچووە، بۆیه پێویسته حكوومەت و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عیراق هه‌رچیی زووه بێنە سەرخەت و هاوكاری زیاتر بێن."
وه‌ك به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیى ته‌ندروستیى پارێزگاى هه‌ولێر زانیاریی دا، ''لەناو شاری هەولێردا سێ نەخۆشخانەی سەرەكی هه‌ن كە فریاكەوتنی رۆژئاوا و ئیمێرجنسی و فێركاریی هەولێر؛ ئه‌وانه بۆ بریندارانی مووسڵ لە سەرباز و خەڵكی مه‌ده‌نى ئامادە كراوە بۆیه ناتوانن زیاتر لە چەند سه‌عاتێك نەخۆش وەربگرن، چونكە بەپێی یاسای پزیشكی دەبێت زوو زوو ئەو نەخۆشخانانە بەتاڵ بكەین له نه‌خۆش واتا دوای نەشتەرگەری و رێكاری پزیشكی، نەخۆشەكە ڕەوانەی شوێنیكی دیكە بكرێت و شوێن بۆ برینداری دیكە و حاڵەتی دیكە ئامادە بكەی و، ئەوانەی پێویستیان بەمانەوە هەیە ڕەوانەی نەخۆشخانەی هەولێری فێركاری دەكەین.''
(به‌رزنجى) ئاماژه‌یشی دا: "چونكه نه‌خۆشخانه‌ى سه‌ربازیمان نییه بۆیەكەم جارە نەخۆشخانەى فێركارىی هه‌ولێر وەك نەخۆشخانەی سەربازی بەكار بهێنین، بەڵام لەئێستادا ئەو نەخۆشخانەیەش پڕیه‌تی له بریندار و نه‌خۆش و شوێنی نەماوە، واتا سێ نەخۆشخانە بەردەوام لەناو هەولێر پڕ بوونە لە برینداری سوپای عێراقی و خەڵكی سڤیلی مووسڵ.''
نەشوان بەرزنجی




