پەیەدە دیسان ئاڵای كوردستانی داگرت و خەڵکیش بە بەرزی هەڵیکرد

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان دەڵێ، لە رۆژئاوای کوردستاندا یادی ئاڵای کوردستان بەرز راگیرا؛ هەرچەند پەیەدە هێرشی کردە سەر ماڵان و ئاڵای دادەگرت، بەڵام خەڵکی گوێیان بە هەڕەشەکانی پەیەدە نەدا و، بە پەرۆشتر یادەکەیان کردەوە.
(خالید عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی رابردوو لە بەردەم هەموو بارەگاکانی ئەنەکەسەدا یادی ئاڵای کوردستان بەرز راگیرا؛ خەڵکیش بە پەرۆشەوە ئەو یادەی بەرز راگرت و لەسەر بانی ماڵەکانیاندا ئاڵایان هەڵکرد.
ئاماژەیشی دا، لە ناوچەی دێریک ئاسایشی پەیەدە هێرشی کردە سەر ماڵەکان و ئاڵای دادەگرت، بەڵام خەڵکی گوێیان پێنەدا هەر بەردەوامبوون لە بەرزراگرتنی ئاڵا.
گوتیشی، پەیەدە ناتوانێ رێگری لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بکات، چونکە هەستی نەتەوایەتی خەڵک زۆر بەرزە.
بڵند ئیبراھیم




