٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتیی پەرلەمانتاران: پشتگیری لە پەیامی سەرۆکی هەرێم دەکەین؛ داومانە لایەنەکان بگەنە رێککەوتن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان دەڵێ، پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی هەموو لایەنە سیاسییەکاندا بوو، ئێمەش پاڵپشتی لەو پەیامە دەکەین و هیوادارین کە لایەنە سیاسییەکان بە زوویی بگەنە رێککەوتن.

 

سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان (نعیمەت عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، دەستپێکردنەوە بە گفتوگۆ لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا بە کارێکی گرینگی دەزانین و خەڵکیش چاوەڕێی مژدەی خۆشیان لێ دەکات؛ لایەنەکان هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن و بەدەم پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چوونە بۆیە ئومێدەوارین کە بگەن بە رێککەوتن و چارەی کێشەکان بکەن.''

 

گوتیشی کە، پێشبینی دەکرێ کە گفتوگۆی لایەنەکان بەردەوامی هەبێ و بگەن بە رێککەوتنێک و هەر لایەنێکیش پڕۆژەی خۆی هەیە بۆ ئەوەی کێشەکان چارە بکرێن؛ ئەو هەموو قوربانییەی کە پێشمەرگە داویەتی پێویستە لایەنە سیاسییەکان لەبەرچاوی بگرن و بۆ دوارۆژی کوردستان بگەنە رێککەوتنێک تا مافەکانی گەلی کوردستان بێتە دی.

 

(نیعمەت عەبدوڵڵا) پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدا بوو بەبێ جیاوازی، بۆیە لایەنە سیاسییەکان بە ئەرێنی وەڵامی پەیامەکەیان داوەتەوە و لە ژێر رۆشنیایی ئەو پەیامەیشە کە دەست کراوە بە گفتوگۆ، ئێمەش وەک یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستات پشتگیری لەو پەیامە دەکەین و هیوادارین لایەنەکان بگەنە رێککەوتن.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار