٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باکۆزی: ناهێڵین شنگال ببێ بە قەندیلی دووەم؛ ئەمەریکا و ئەورووپا هۆشداریان بە پەکەکە داوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە شنگال دەڵێ، ئەمەریکا و ئەورووپا هاتوونەتە سەرهیڵ و هۆشداریان داوە کە دەبێ پەکەکە شنگال چۆڵ بکات؛ ئێمەش دەڵێن، ناهێڵین شنگال ببێ بە قەندیلی دووەم و ناوچەکە باجی پەکەکە بدات.

 

(وەحید باکۆزی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمەریکا و هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپا و هاوپەیمانانیش هاتوونەتە سەرهێڵ بەوەی ناکرێت پەکەکە لە شەنگالدا بمنێتەوە، چوونکە بوونی پەکەکە لە ناوچەکە رەوشەکە تێکدەدات و شارۆچکەکەش لە ئاوەدانکردنەوەدا پەکی دەکەوێ.

 

دەشڵێ، پەکەکە چەند بارەگایەکی حکوومی لە شنگالدا داگیر کردوون، ئێستاش هەوڵێکی وایان هەیە کە چەکدارانیان لە باکوور و رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ شنگال بجوڵێنن؛ بەڵام ئێمە ئاگاداریان دەکەینەوە کە شنگال نابێ ببێ بە قەندیلی دووەم و ناشکرێت ببێ بە قوربانی سیاسەتی پەکەکە.

 

ئاماژەیشی دا، ئەمەریکا و ئەورووپا و هاوپەیمانان لەسەر هێڵێن و هۆشداریان داوەتە پەکەکە کە دەبێ شنگال چۆڵ بکەن؛ خەڵکی ناوچەکەش داوایانە بە زووی پەکەکە بڕوات، بەڵام پەکەکە هێشتا وەک حەشدی شەعی لە بەغدا پارە وەردەگرێ و بۆ نانەوەی پشێوەی خۆیان لە شنگالدا هێشتووەتەوە.

 

کارزان سەباح هەورامی 

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار