كۆمەڵێك گوند لە سنووری چۆمان لە لایەن پەكەكە داگیر كراون
__2016_12_19_h15m37s40__HK.jpg)
چۆمان-KDP.info- قایمقامی شارۆچكەی چۆمان رایگەیاند، كۆمەڵێك گوند لە سنووری چۆمان هەن پەكەكە دەستی بەسەردا گرتووە، كێشە بۆ خەڵكی ناوچەكە و مەڕدارەكان دروست دەكەن، چونكە باج و سەرانە وەردەگرن، ئەوەیش بارگرانیەكی زۆری لەسەر هاووڵاتیان و مەڕدارەكان دروست كردووە.
(ئەحمەد قادر) قایمقامی شارۆچكەی چۆمان بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، كۆمەڵێك گوند لە سنووری شارۆچكەی چۆمان چ لە سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران، چ لە دۆڵی باڵەیان هەن، پەكەكە دەستی بەسەردا گرتووە، ڕێگری لە خەڵكی ناوچەكە دەكەن، یان باج لە هاووڵاتیان و مەڕدارەكان وەردەگرن، ئەوەیش كێشەی بۆ هاووڵاتیان دروست كردووە و بارگرانیەكی بۆ ئەو هاووڵاتیانە و مەڕدارانە دروست كردووە.
گوتیشی: خەڵكی ئەو ناوچانە و كۆچەر و ڕەوەندەكان داوا دەكەن كە پەكەكە لەو ناوچانە نەمێنێ، بۆ ئەوەی بە ئازادی ڕوو لە گوندەكانی خۆیان بكەن و مەڕدارەكانیش لە وەرزی بەهار بە ئازادی ڕوو لەو شوێنانە بكەین، بێ ئەوەی توشی هیچ كێشە و گرفتێك ببنەوە".
ڕابین شێروانی




