٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"حەشدی شەعبی لە گوندێکدا ٤ کەس لەدار دەدەن"

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  بەپیێ ڕاپۆرتێکی (هیومان ڕایتس وۆچ)، میلیشیاکانی شیعەی عیراق ٤ کەسیان لەدار داوە و لە ٢٩ی مانگی ڕابردووش کەسێکیان گوللەباران کردووە.

بەپیێ ڕاپۆرتێکی تایبەت کە لە ماڵپەری ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ (هیومان ڕایتس وۆچ) بڵاوکراوەتەوە، "میلیشیاکانی شیعەی عیراقی کە لە لایەن حکوومەتەوە پشتگیری دەکرێن بە تومەتی لایەنگری بۆ داعش ٤ کەسیان لەدار داوە و لە ٢٩ی مانگی ڕابردووش بەبێ ئەوەی هیچ لێکوڵینەوەیەکیان لەگەڵدا بکەن کەسێکیان گوللەباران کردووە.

بەپێی وتەی خەڵکی گوندی (شیالەت ئەلئیمام) چەکدارانی حەشدی شەعبی ٤ کەس بە دووری چەند سەد مەترێک لەوان گوللەباران دەکەن و ئەوانیش تەرمەکانیان وەرگرتووتەوە.

لەم بارەیەوە، (لەمیا فەقی) جێگری بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هیومان ڕایتس وۆچ گوتی "پێویستە لەسەر حکوومەتی عێراق ڕوونکردنەوە بدات لەسەر ئەوەی چون ڕێگە دراوە بە میلیشیاکان بۆ ئەوەی بەندکراوان لەدار بدەن، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە لەسەر سوپای عێراق ڕێگری لەم کارانە بکات و بەرگری لە خەڵکی سڤیل بکات".

خەڵکی گوندەکە کە ٧٠ کیلومەتر دەکەوێتە باشووری شاری مووسڵ و باکووری پارێزگای سەلاحەدین ئاماژە بەوەش دەکەن چەکدارەکان ئێمەیان لە شوێنێکی ناو گۆندەکە کۆکردەوە و ٢ کەس لەناو خەڵکەکە و دووکەسی دیکەیان لە قوتابخانەیەکدا دەرهێنا و چەند مەترێک لە دووری ئێمە گوللەباران کران، ئەمە جگە لەوەی ٢ کەسیان گرتووە کە چارەنوسیان تا ئێستا نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتە نێودەڵەتییەکان چەکدارانی سەر بە حەشدی شەعبی لە ناوچە سوننەنشینەکاندا بە بەردەوامی پێشێلکاری لەبەرانبەر مافی مرۆڤ ئەنجام دەدەن و لەم بارەیەوە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەن سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دابنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار