ئه‌مەریکا هێزی سەربازی دەباتەوە ئه‌ورووپا
__2016_12_19_h15m0s35__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکرده‌وه که سوپای ئه‌مەریکا به نیازه پڕۆژه‌یاسایه‌ک گه‌ڵاڵه بکات و ڕه‌زامه‌ندیی کۆنگرێس به ده‌ست بهێنێت بۆ ناردنی هێز بۆ ئه‌ورووپا.
سه‌رچاوه‌که جگه له ئاشکراکردنی نیازی سوپای ئەمەریکا بۆ پرۆژه بڕیارێکی له‌و جۆره، له ئیگلشوڤنی وڵاتی هۆڵه‌ندا بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردی کردووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ک تانکی بردووه‌ته ئه‌و بنکه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌شێک له هه‌وڵەکانییەتی بۆ دووباره ناردنه‌وه‌ی چه‌ک و جبه‌خانه و هێزی سەربازی بۆ چەند وڵاتێکی ئه‌ورووپا له به‌رانبه‌ر خۆبه‌هێزکردنی سه‌ربازیی ڕووسیادا.




