٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کوێت ٣ ملیۆن دۆلار بۆ ئاواره‌کان ته‌رخان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  ڕێکخراوی خوراکی جیهانی له‌ به‌یاننامایه‌کدا سوپاسی میرنشینی کوێت ده‌کات به‌ به‌خشینی ٣ ملیۆن دۆلاری دیکە له‌ لایه‌ن حکوومه‌تی کوێته‌وه‌ بۆ هاوکاریی خۆراک  بۆ ئاواره‌کانی شه‌ڕی مووسڵ.

 

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ ئه‌م به‌شدارییه‌ له‌ هاوکاریکردنی ئاواره‌کان واده‌کات بتوانرێت که‌ خۆراکی پێویست بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ بۆ ١٤٠ هه‌زار که‌س دابین بکرێت. به ‌به‌خشینی پاره‌ی خۆراکه‌که‌ پێیان و خێزانه‌کان ده‌توانن ئه‌و بابه‌ته‌ خۆراکییانه‌ بکڕن که‌ ده‌یانه‌وێ.

 

 ڕێکخراوی خوراکی جیهانی هەروەها ئاماژەیشی داوە "سوپاسگوزاریی کوێتین بۆ ئه‌م هاوکارییه‌ بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که‌ ئاواره‌ بوون یاخود شه‌ڕه‌که‌ کاریگه‌ریی خستووه‌ته‌ سه‌ریان".

 

هەواڵی پەیوەندیدار