ده‌زگای بارزانی و ده‌وڵه‌تی كوێت، هاوكاری 600 قوتابی قوتابخانه‌ی دڵۆپه ده‌كه‌ن

كه‌سنه‌زان-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت، ئه‌مساڵ پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی 20 هه‌زار جانتا و پێداویستی خوێندنی به‌سه‌ر قوتابیانی ئاواره و كه‌مده‌رامه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش ده‌كات، له هه‌ڵمه‌تێكیشدا له شاره‌دێی كه‌سنه‌زان 600 قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تیان هاوكاریكرد.
له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی جانتا و پێداویستیه جۆراوجۆره‌كانی خوێندن، كه له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ده‌وڵه‌تی كوێت به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ 2016-2017 به‌پێی پرۆژه‌یه‌ك ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی جانتا و پێداویستی خوێندن به‌سه‌ر 20.000 قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ئاواره و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندندا، له شاره‌دێی كه‌سنه‌زان 600 قوتابی قوتابخانه‌ی دڵۆپه‌ی بنه‌ڕه‌تی پێداویستیه‌كانی خوێندنیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا.
جێی ئاماژه‌پێدانه، ساڵانه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندن به‌سه‌ر قوتابیانی ئاواره و په‌نابه‌ر و كه‌مده‌رامه‌تی كوردستاندا دابه‌ش ده‌كات، له‌هه‌ڵمه‌تێكی تری هاوشێوه‌دا، ده‌زگا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت به‌پێی پرۆژه‌یه‌ك ئه‌مساڵ 20 هه‌زار جانتا و پێداویستی خوێندنیان بۆ قوتابیان ئاماده‌كردوه و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كانیش به‌رده‌وامی هه‌یه.




