٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەیدۆ چەتۆ: ئه‌مریكیه‌كان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی پەکەکە لە شنگال مەترسییە

سەرچاوە: KDP.info
 
شنگال-KDP.info- سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ده‌ڵێت، ھەموو مەترسیەکانی پەکەکەمان بۆ ئەمەریکا باس کردووە، ئەوانیش گەیشتوونەتە ئەوبڕوایەی کە بوونی پەکەکە لەشنگال مەترسییە، بۆیەش خەڵکی ناگەرێنەوە بۆ سەر ناوچەکانیان و لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری نییە.
 
(سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەدوای سەردانمان بۆ کونسوڵخانەی ئەمەریکا و ھاتنی شاندی ئەمەریکا بۆ شنگال، گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە ھەموو کێشەکانی ناوچەکە پەکەکەیه‌، بۆیەش خەڵک ناگەرێتەوە بۆ ناوچەکە، ھۆکارەکەی نەبوونی خزمەتگوزاری نییە، چونکە خەڵکێک لەدوای ئەو قوربانیانە ئامادەنییە بگەرێنەوە ناوچەیەک کە پەکەکەی لێ بێت و کێشەیان بۆ دروست بکات.
 
(چەتۆ) گوتیشی: "ئێمە نموونەی ڕاست و واقعیمان بۆ شاندی ئەمەریکا و کونسوڵەکەیان ھێنایه‌وه‌ کە کچ و کوری شنگالیەکان لەخوار تەمەنی١٨ساڵ چەکدار دەکەن و حاڵەتی کوشتن و ھاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلە جامرەشەکانی ئەوان و ھێنانی ئەوعەرەبانەی کە تەعدایان لە خەڵکی شنگال کردووە، دەیانھێنن لەکۆمەڵگاکانی شنگال چەکداریان دەکەن و قاعیدەی خۆیان لەسەر چیا دروست دەکەن، هه‌روه‌ك سەرۆککۆماری تورکیاش باسی لەوەکرد كه‌ پەکەکە لەھەرکوێیەک بێت بۆردوومانی دەکەن، ئێستاش خەڵکێکی زۆر لە پەکەکە نیگه‌رانن و رازی نین لەناوچەکانیان بن، هه‌ربۆیەش ئه‌وانیش گەیشتنە ئەوبڕوایەی كه‌ پەکەکە مەترسیە بۆ سەر ناوچەکە.
 
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار