٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دواکەوتنی پارەی جووتیاران به‌ هۆی وردبینیکردنی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌یه‌

سەرچاوە: KDP.info
 
به‌غدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، ھۆکاری دواکەوتن و ڕەوانەنەکردنی پارەی جووتیاران، بۆ وردبینیکردن لە پارەی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٤ و٢٠١٥ دەگەڕێتەوە، چونکە کۆتایی ساڵە و پێویستی بەوردبینیکردن ھەیە.
 
(نەجیبە نەجیب) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "حکوومەتی عێراق بۆ پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ بڕیاری خەرجکردنی دووترلیۆن و٢٠ملیاردیناری داوە، ماوەیەک پێش ئێستاش ٥٠٠ملیار بۆ پارێزگاکانی باشووری عێراق خەرجکرا، ئێستاش بڕیاری خەرجکردنی ٥٠٠ملیاری دیکە دراوە و وەزارەتی دارییش بڕیاری رەوانەکردنی ئەوپارەی بۆ وەزارەتی بازرگانی داوە و بڕیاربوو لەچەند رۆژی رابردوو ئەو پارەیه‌ بگاتە وەزارەتی بازرگانی، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی ئێمە بەھۆی وردبینیکردنی وەزارەتی دارایی لەپارەیی جووتیاران بۆ ساڵی٢٠١٤و٢٠١٥ڕەوانەکردنی ئەوپارەیە دواکەوتووە، بەڵام باسیان لەوەکردووە ئەمڕۆ تا سبەی پارەکە ڕەوانە دەکەن.
 
(نەجیب) گوتیشی: "بەھەوڵی ئێمە و بریکاری وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانانی حکوومەتی ھەرێم توانراوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی بگەینە رێککەوتنێک کە بەشێک لەو پارەیە بۆ جووتیارانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانەبکات و بەو داواکاریەی ئێمە ڕازی بوونە، بۆیە ھەرکاتێک ئەوپارەیە گەیشتە وەزارەتی بازرگانی بەشێکی بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت، چونکە بەنیازبوون ئەو٥٠٠ملیار دینارەش بۆ پارێزگاکانی عێراق خەرج بکەن.
 
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار