له وهزارهتی نهوتی عێراق گەندەڵی کراوە، بەڵگەکانیش متمانەپێکراون

بهغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەگەندەڵیەکانی کەرتی نەوتی عێراق دهڵێت، بڕیارە سەرەتای مانگی داھاتوو لیژنەکەیان بانگھێشتی ٢٠بەرپرسی وەزارەتی نەوت بکات و لەبارەی گەندەڵی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکات.
(ئەردەلان نورەدین) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لیژنەیەک لە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق پێوهست به گەندەڵی کەرتی نەوتی عێراق دروست کراوە، لیژنەکە کۆبوونەوەی خۆیی کردووە و نوسراوی ئاراستەی ٢٠بەرپرسی وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە کە لەوەزیری پێشووی نەوت (حوسێن شەھرستانی) بریکاری وەزیر و بەرێوبەری گشتی وەزارەتی و بەرپرسانی دیکەی وەزارەتی نەوت پێکھاتووە، بۆئەوەی لەدوای کۆتایی ھاتنی پشووی زستانەی ئهنجوومهنی نوێنهران ئامادەبن له لیژنەکەیان.
(نورەدین) گوتیشی: "لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت لەبەر ئەوەی کۆمەڵێک بەڵگەمان بەدەست کەوتووە کە گەندەڵی کراوە، بەڵگەکانیش متمانەپێکراون، چونکە یەکێک لەکۆمپانیاکانی جیھان چۆتە ناو ئیمێڵی بەپرسێکی وەزارەتی نەوت و دیار بووە کە لەبەرامبەر گرێبەستی نەوتی پارە وەرگیراوە.
ئەندامهكهی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەگەندەڵیەکانی کەرتی نەوتی دهشڵێت، ئێمە لێکۆڵینەوەی خۆمان دەکەین و ئەنجامەکەشی ئاراستەی دادگا دەکەین، ئەوان رێکاری خۆیان دەگرنەبەر، ھەر چەندە لەدادگاکان کێشەی زۆر ھەیە، بەڵام چارە نیە پێویستە پشت بەدادگا ببەستین.
بڵند ئیبراھیم




