پاریس؛ رۆژى ئاڵا پیرۆز كرا و پشتیوانیی بۆ سەربەخۆییی کوردستان دووپات كرایه‌وه

فه‌ڕه‌نسا-KDP.info- نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا ده‌لێت، له پاریس رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز راگیرا و كوردستانیان به سازدانی کونسێرتێکی موزیك و گۆرانیی نیشتمانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، پشتیوانیی خۆیان بۆ ئاڵا و سەربەخۆییی کوردستان دەربڕی.

نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى فه‌ڕه‌نسا(د. عه‌لى دۆله‌مه‌ڕى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لە گوڕەپانی مافی مرۆڤ لە بورجی ئیفڵی له پاریسی پایتەختی فەرەنسا، رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا و، کونسێرتێکی موزیك و گۆرانی و سروودی نیشتیمانی ساز کرا."
(د. عه‌لى دۆله‌مه‌ڕى) گوتیشى، "لەو رێوڕەسمەدا نوێنەری سەرجەم ھێز و لایەنەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان و دوستانی کورد لە فەڕەنسا ئامادە بوون و لە وتارێکدا باسی مێژووی ئاڵای کوردستانم کرد و پشتیوانیمان بۆ ئاڵا و سەربەخۆییی کوردستان دەربڕ.ی ھاوکات باسمان لەوەش کرد ئه‌م ئاڵا پیرۆزه هه‌زاران شه‌هید و ده‌ریایه‌ك خوێنی له‌پێناویدا دراوه، بۆیه به‌رزڕاگرتن و پاراستنی ئاڵای کوردستان ئه‌رك و بەرپرسیارەتیی ھەموو لایەکە."
نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێ : "پاشان نوێنەرانی لایەنەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان پەیامی خۆیان پێشکەش کرد و، بە سرودی نیشتیمانیی ئەی ڕەقیب و چەند گۆرانییەکی نیشتیمانی تا درەنگانی ئێوارە بەردەوام بوو."
نه‌شوان به‌رزنجى









