٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری دەرەوەی سێ وڵات گەیشتنە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  وەزیرانی دەرەوەی هۆڵەندا، بەلجیکا و لۆکسەمبۆرگ گەیشتنە هەولێر، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لێكردن.

دوای سەردانەكەیان بۆ بەغدا، وەزیرانی دەرەوەی هۆڵەندا، بەلجیکا و لۆکسەمبۆرگ گەیشتنە هەولێر و لە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازییان لێ كرا.

(بێرت کۆندرس) وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، (دیدیە ریندەرز) وەزیری دەرەوەی بەلجیکا و (جان ئەسیلبۆرن) وەزیری دەرەوەی لۆکسەمبۆرگ، سبه‌ینێ دووشەممە  19-12-2016 لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستاندا كۆ ده‌بنەوە.

بڕیار وایه‌ سەردانی ئەو بنكانەی مەشق و ڕاهێنان بكەن كە لەلایەن وڵاتانی نێو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشەوە بۆ مەشق و ڕاهێنان كردن بە هێزی پێشمەرگە، لە هەرێمی كوردستان كراونەتەوە.

وه‌ك زانراوه‌، ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ، شەڕی دژی داعش و چۆنیێتیی پێشكەشكردنی هاوكاریی بە ئاوارەكان، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەكانیان دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار