کەرکووک؛ مووچەی مامۆستایانی بەشی خوێندنی کوردی زیاد دەکرێ

کەرکووک-KDP.info- سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەڵێ، بڕیارە لە پارەی پترۆدۆلاردا بۆ مامۆستایانی بەشی خوێندنی کوردی مانگانە بڕی ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ هەزار دینار خەرج بکرێ.
(ئەحمەد گەرمیانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، لە میانی سەردانیاندا بۆ لای پارێزگار و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، داویان کردووە کە لە پارەی پترۆدۆلاردا مانگانە پارە بۆ مامۆستایانی بەشی خوێندنی کوردی دابین بکرێت، ئەوانیش بڕیاریان دا، لهمهودوا بڕی ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ هەزار دینار بۆ ههر مانگێكیان بۆ خەرج بکرێت.
گوتیشی، هەر لەومانگەدا ئەو بڕەیە پارەیە بۆیان خەرج دەکرێ.
بڵند ئیبراھیم




