پێشمه‌رگه عەرەبهكانی رۆژئاوای دیجلە، چوونه قۆناغی مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه

زوممار-KDP.info- گوته‌بێژى فه‌رمیى هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا دەڵێ، پاش ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (مه‌سعوود بارزانى)یه‌وه بڕیارى پێكهێنانى لیوایه‌كى پێشمه‌رگه له عه‌ره‌بى رۆژئاواى دیجله درا، یه‌كه‌م وه‌جبه پێوه‌ندییان به سه‌ربازگه‌ى مه‌شق و ڕاهێنان كرد.
(مه‌زاحم ئه‌حمه‌د ئه‌لحوێت) گوته‌بێژى فه‌رمیى به ناوى هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى گوت، "پێشتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (مه‌سعوود بارزانى)یه‌وه بڕیارى دروستكردنى لیوایه‌كى پێشمه‌رگه تایبه‌ت به عه‌ره‌بى رۆژئاواى دیجله درا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش وه‌جبه‌ى یه‌كه‌م له لیواى پێشمه‌رگه‌ى عه‌ره‌بى رۆژئاواى دیجله پێوه‌ندییان به سه‌ربازگه‌ى مه‌شق و ڕاهێنانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد."
(ئه‌لحوێت) هاوكات کە سه‌رۆكى عه‌شیره‌تى جحێشە دەشڵێ، ''پێوه‌ندیكردن به سه‌ربازگه‌ى مه‌شق و ڕاهێنانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌شێوه‌ى وه‌جبه ده‌بێت تا ده‌گات به 2 هه‌زار كه‌سى خۆبه‌خش و، هەموویان لە عەرەبی رۆژئاوای دیجلەن لە ناوچەی سحێلای زومماردا.''
نه‌شوان به‌رزنجى




