یوئێن: له‌ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا ٩٩٣٠٠ هاووڵاتی ئاواره بوون

ئاژانسەکان-KDP.info- ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بڵاویکرده‌وه، له ماوه‌ی دوو مانگی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا زیاتر له ٩٩٣٠٠ هاووڵاتی موسڵ ئاواره‌ی هه‌رێمی کوردستان بوون .
له به‌یاننامه‌یه‌کدا، ڕێکخراوه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که له ١٧ ی تشرینی یه‌که‌مه‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی مووسڵ ده‌ستی پێکردووه و ٩٩٣٠٠ هاووڵاتی له مووسڵ و ده‌وروبه‌رییه‌وه ئاواره بوون و له‌وانە ٥٣٧٠٠ یان له ناوەندی موسڵه‌وه هاتوون .
به‌یاننامه‌که ئاماژه ده‌دات که ئاواره‌بوون به‌رده‌وامه و ته‌نیا له سێ ڕۆژی دواییدا ٥٨٠٠ هاووڵاتی دیکه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ خۆی له بنه‌ڕه‌تدا ١٠٦٤٠٠ ئاواره بوون، به‌ڵام ٩٥٠٠ یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان. ئه‌و ئاوارانه هاتوونه‌ته که‌مپه‌کانی هه‌رێمی کوردستان . هاوڵاتییه‌ک به ناوی (ئه‌بوو شه‌یما) ده‌ڵێت "نزیکه‌ی ٢٤ کیلۆمەتر به شه‌وی سارد به پێ هاتووین و ته‌نیا جله‌کانی به‌رمان له‌گه‌ڵ خۆمان هێناوه."




