٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا داوای پاراستنی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی ‌شنگال دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌ بڕیارێكدا داوا ده‌کات که‌ گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال بپارێزرێن و وه‌ک به‌ڵگه‌نامه‌ی جینۆساید به‌کار بهێنرێن.

 

په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌ بڕیارێکدا داوا ده‌کات حکوومه‌تی عێراق و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال بپارێزن و وه‌ک به‌ڵگه‌نامه‌ی جینۆساید و تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ بۆ دادگاییکردنی نێوده‌وڵه‌تیی داعش به‌کاربهێنرێن.

 

 له‌ بڕیاره‌که‌دا، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌ڵێت "زۆر به‌ توندی داوا ده‌که‌ین له‌ کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، تا ئه‌و گۆڕه‌ به ‌کۆمه‌ڵانه‌ی که‌ له‌ عێراق تۆمار کراون وه‌ک به‌ڵگه‌ی زیاتری جینۆساید له‌به‌ر چاو بگیرێت له‌سه‌ر داعش له‌ به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوان".

 

 هه‌روه‌ها دەڵێت: "داوا له‌ ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌که‌ین له‌ عێراقدا به‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه‌، تا هه‌نگاوی خێرا هەڵبگرن بۆ پاراستنی شوێنی گۆڕه‌کان له‌ ده‌وره‌ی چیای" شنگال، که‌ توانرا دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی له‌ داعش ئازادیی چوونه‌ ئه‌و ناوچانه‌ هه‌بێت. هه‌روه‌ها هه‌موو کارێکی پێویست بکات تا به‌ڵگه‌ی تاوانی شه‌ڕ و تاوانی دژ به‌ مرۆیی بپارێزرێ که‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ئه‌نجام دراون

 

. " هه‌روه‌ها داواده‌کات که‌ شاره‌زای پزیشکی دادی بێن نه‌خشه‌ی گۆڕه ‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان بکه‌ن و شرۆڤه‌یان بکه‌ن و هاوکار بن له‌ به‌ڕێوه‌بردنیان، ده‌نا زۆر به‌ڵگه‌ی گرینگ له‌ناو ده‌چن.

 

هه‌ر له‌و بڕیاره‌دا هاتووه‌  "یەکێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌کێتییه‌که‌ هه‌روه‌ها کۆمه‌کبه‌خشانی نێوده‌وڵه‌تیی دیکه‌ پێویسته‌ ئاسانکاریی بکه‌ن بۆ هاوکاریکردنی حکوومه‌تی عێراق بۆ دروستکردنی تیم له ‌سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و ژێرخانی پێویست بۆ پاراستن و شرۆڤه‌کردنی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که‌ ده‌کرێت ببنه‌ بناغه‌ی پرۆسه‌ی دادگایی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی و به‌رپرسکردنی داعش، به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی به‌ تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و جینیۆساید بناسێنرێن".

 

 

داواش ده‌کات خه‌ڵکه‌ ڕه‌سه‌نه‌که‌ بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان له ‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا و پارێزگایه‌کی دانپێدانراو له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وایان بۆ دروست بکرێت و کێشه‌کانیان چاره‌ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار