٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەنگەکانی هەدەپە لە تورکیا بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمبوونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  بەپێی ڕاپرسییەکی دەزگای ORC کە لە ٣٥ شاری تورکیادا بە بەشداری ٢ هەزار و ٤٥٠ کەس ئەنجامی داوە، دەنگەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمبوونەتەوە لە بەرانبەردا ڕێژەی دەنگەکانی مەهەپەی نەتەوەپەرستی تورکیا بەرزبوونەتەوە.

 

ڕۆژنامەی میللیەتی تورکی ئەنجامی ڕاپرسیەکەی بڵاوکردووەتوە و تێیدا هاتووە، ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن بکرێت، ئاکەپەی دەسەڵاتدار ٥٢،٨% دەنگەکان و جەهەپە ٢٣،٤% و مەهەپە ١٥% و هەدەپەش ٧% بەدەست دێنێت.

 

هەر لە چوارچێوەی ڕاپرسیەکەدا ڕێژەی ٦١% بەشداربووان پشتگیری لە سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ کۆماری تورکیا دەکەن کە هەریەکە لە مەهەپە و ئاکەپە هاندەری ئەو پرۆژەیەن، لەبەرانبەردا جەهەپە و هەدەپە لەدژی وەستاونەتەوە.

 

جێی باسە، لە دوایین هەڵبژاردنەکانی تورکیادا، هەدەپە توانیبووی ١٣% دەنگەکان بەدەست بێنێت، بەڵام بەهوی شەڕ و توندوتیژیی نیوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیادا ڕێژەی دەنگەکانی ئەو حزبە بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمبوونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار