٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سیاسەی کوێتی؛ مالیکی و عەبادی ڕووبەرووی یەکتر دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  بەپێی هەواڵیکی ڕۆژنامەی سیاسەی کوێتی، ڕۆژ بە ڕۆژ ململانێ لەسەر دەسەڵات لەنێوان (نووری مالیکی) ئەمینداری حزبی دەعوە و لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەرۆکوەزیرانی عێراق توندتر دەبن و چاودێران ئەم ململانێییە بە مەترسیدار بۆ سەر دواڕۆژی هاوپەیمانی نیشتیمانی دەسەڵاتدار دەزانن.

 

لەم بارەیەوەیە، ئەندمێکی لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی عێراق بەبێ ئەوەی ناوی بهێنریت، بۆ سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە ململانێی نێوان (مالیکی) و (عەبادی) تادێت زیاتر دەبێت، بەتایبەت لەسەروبەندی نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، بو ئەم مەبەستەش (عەبادی) لایەنگرانی لە لیژنەی بەرگریی پەرلەمان هانداوە تا دۆسیەکانی پەیوەست بە گرێبەستەکانی کڕینی چەک لە سەردەمی دەسەڵاتی مالیکیدا بجووڵێنن کە تیایدا بە ڕێژەیەکی زۆر گەندەڵی کراوە بۆ ئەوەی کار بکاتە سەر داهاتووی سیاسیی (مالیکی).

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە (حاکم زاملی) سەرکردەی ڕەوتی سەدر و سەرۆکی لیژنەی بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەم مەبەستە هاوکاریی عەبادی دەکات بۆ ئەوەی تەواوی دۆسیەکانی گەندەڵیی سەردەمی (مالیکی) بەتایبەت لە بواری گرێبەستەکانی چەک و تەقەمەنیدا بیخەنەڕوو.

 

جێگای ئاماژەپیدانە، ماوەیەکە ڕاگەیاندنەکانی عەرەبی باسی ململانیێەکی توند لە نیوان (مالیکی) و (عەبادی) دەکەن بەتابیەت دوای ئەوەی لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا (مالیکی) داوای گۆڕینی (عەبادی) کردبوو و بە سەرۆکوەزێرانێکی "لاواز" وەسفی کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار