٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاوێژكاری سه‌رۆكی كۆمپانیاكه‌، گرێبه‌سته‌که‌ی ئێکسۆن مۆبیل وه‌ك هۆكارێك بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌زانێ

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  زه‌ ئه‌تڵانتیک له‌ بابه‌تێکدا، که‌ له‌ ئه‌نجامی دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ (عه‌لی ئه‌لخدێری) ڕاوێژکاری (ڕێکس تیله‌رسۆن) له‌ کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبێل، که‌ ئێستا پاڵێوراوه‌ بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ ئه‌نجامی گرێبه‌ستکردنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبێل، کوردەکان بیریان له‌ سه‌ربه‌خۆبوونی هه‌رێمه‌که‌یان کرده‌وه‌.

ئه‌و بابه‌ته‌ باس له‌ ڕۆڵی داهاتووی ڕێکس تیله‌رسۆن ده‌کات وه‌ک دیپلۆماتکاری پله‌یه‌کی ئه‌مریکا بۆ ساڵانی داهاتوو. لەو بارەیەوە ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، که‌ ئێکسۆن مۆبێل ده‌وڵه‌تێک بووه‌ له‌ ناو ده‌وڵه‌تێکدا و کاره‌که‌ی (تیله‌رسۆن) به‌هره‌ی دیپلۆماسیی زۆری ویستووه‌. زە ئەتڵانتیک ده‌ڵێت "یه‌کێک له‌و گرێبه‌ستانه‌ی که‌ زۆر جێگای گفتوگۆیه‌، گرێبه‌سته‌ بۆ په‌ره‌پێدانی کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی هەرێمی کوردستان" و له‌ لایه‌ن دیپلۆماتکارانه‌وه‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ به‌ هۆکاری سه‌ره‌کی داده‌نرێت له‌بیرکردنه‌وه‌ی کورد له‌ سه‌ربه‌خۆیی.

(عه‌لی خدێری) به‌پێی زه‌ ئه‌تڵانتیک له‌ 2003 تا2010 ڕاوێژکاری ژماره‌یه‌ک دیپلۆماتکار و باڵیۆزی حکوومه‌تی ئه‌مریکا بووه‌ و عێراقییه‌.  خدێری له‌ باره‌ی وازهێنانی له‌ کاری حکومه‌ت و گواستنه‌وه‌ی کاره‌که‌ی بۆ ئێکسۆن مۆبێل وه‌ک ڕاوێژکاری (تیله‌رسۆن)، بۆ سەرچاوەکە ده‌ڵێت "که‌ بینیم (نووری مالیکی) خه‌ریکه‌ ده‌بێته‌ دیکتاتۆرێکی توندڕۆی مه‌زهه‌بی و له‌ ئێران نزیک ده‌بێته‌وه‌ و وڵاته‌که‌ ده‌فه‌وتێنێت، بینیم هێشتا ئه‌مریکا پشتی ده‌گرێت، بۆیە وازم له‌ کاری حکوومه‌ت هێنا و چوومه‌ کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبێل."
  ئاماژە بەوەش دەکات کە "ئێکسۆن مۆبێل له‌و کاته‌دا خه‌ریکی گرێبه‌ستێک بوو له‌ باشووری عێراق بە بڕی 25 ملیار دۆلار، قەناعەتم بە (ڕێکس) هێنا که‌ کاره‌که‌ بگوازێته‌وه‌ باکووری عێراق، ئه‌وه‌بوو بێ گوێدانه‌ ئه‌وه‌ی که‌ گه‌لێک لایەن‌ و ده‌وڵه‌ت خۆشحاڵ نه‌بوون،  به‌ڵام ئێکسۆن مۆبیل گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان مۆر کرد."
 

هەواڵی پەیوەندیدار