ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام و دیبه‌گه‌دا هاوكاریی گه‌یانده ئاواران

هه‌ولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی له‌كه‌مپی حه‌سه‌ن شام له سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆنسووڵخانه‌ی كوێت له هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوی RIRPی ئه‌ڵمانیایی پارسێلی خۆراک و پێداویستیی ناوماڵه‌ی به‌سه‌ر 3950 خێزانی ئاواره‌ی نه‌ینه‌وا دابه‌ش كرد. هه‌روه‌ها له كه‌مپی دیبگه‌دا دیاری و جلوبه‌رگی به‌سه‌ر منداڵاندا دابه‌ش كرد.
هاوكارییه‌كانی ئه‌مڕۆی دەزگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ قونسوڵخانه‌ی كوێت له هه‌رێمی كوردستان بریتی بوو له دابه‌شكردنی به‌تانی به‌سه‌ر 2000 خێزانی ئاواره‌ی كه‌مپی حه‌سه‌ن شامدا، هاوكات له هه‌ڵمه‌تێكی تردا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی RIRPی ئه‌ڵمانی هه‌لسان به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك (وشكه‌خۆراك) به‌سه‌ر 1950 خێزاندا.
له لایه‌كی دیكه‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی UNHCR پێداویستیی ئافره‌تان و خێوه‌ت و نایلۆن و به‌تانی و دۆشه‌ك به‌سه‌ر 1803 خێزانی كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه‌دا دابه‌ش كرد.
له‌لایه‌كی دیكه ده‌زگا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ده‌ستیانكرد به دابه‌شكردنی پێداویستی پاككه‌ره‌وه به‌سه‌ر 184 خێزانی كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه‌دا، هاوكات له درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان له‌وه‌رزی زستان بۆ ئاواره‌كانی شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌ری، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوه‌كانی TDH و BHHF له هه‌ڵمه‌تێكدا یاری و جلوبه‌رگی منداڵانیان به 300 خێزان به‌خشی.
کەسانی خێرخواز بە سەرپەرشتیاری تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانیان دەگەیەننە ئاوارەکانی کەمپەکان و بەشێوەیەک لە شێوەکان دەبنە بەشێک لەو پاڵپشتییەی کە منداڵان و گەورە و پیری ئاوارەی کەمپەکان پێویستییانە. هەر لەهەمان رۆژدا بیبسی و خواردنەوەی گازی بۆ 936 خێزانی ئاوارەی کەمپەکانی دیبەگەدا دابه‌ش كرا.





