هه‌ڵه‌بجه ڕۆژی ئاڵای به‌رز ڕاگیرت

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێی خورماڵ، له لایه‌ن یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی ئافره‌تان، یه‌كێتیی قوتابیانه‌وه ڕۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز ڕاگیرا و چه‌ند چالاكیێكیان به‌م بۆنه‌وه ئه‌نجام دا.
(عه‌زیز ره‌سووڵ) به‌رپرسی ناوه‌ندی چالاكیی هه‌ورامان بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "ئه‌مڕۆ 17-12 ڕۆژی ئاڵای كوردستان، وه‌ك ناوه‌ندی چالاكی و پێگه‌یاندنی لاوانی خورماڵ هه‌ستاین به ڕێكخستنی رێوره‌سمێكی شایسته به‌و بۆنه پیرۆزه‌وه و سێه‌مین ساڵه ئه‌م چالاكییه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.''
به‌رزڕاگرتنی ئاڵای كوردستان به ئاماده‌بوونی هاووڵاتیانی سنووره‌كه و رێكخراوه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن دایكی دوو شه‌هیدی كوردستانه‌وه ئاڵای كوردستان له ناوه‌ندی بازاڕی خورماڵ هه‌ڵكرا.
(سندووس حوسێن) به‌رپرسی ئەنجوومەنی ئافرەتانی كوردستان له هەڵەبجە، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی دا، "ئه‌مڕۆ ئێمه له ڕۆژی ئاڵای كوردستان به باشمانزانی ئه‌و ڕۆژه پیرۆزه له سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه رێك بخه‌ین و پێیان بڵێن ئه‌وه له سایه‌ی خوێنی شه‌هیدانه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ ئاڵا و گه‌لی كوردستان ئازاده.''
گوتیشی "پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان به خوێنی خۆیان پارێزگاری له خاك و ئاڵای كوردستان ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش لێره‌وه له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا پشتیوانیی خۆمانیان بۆ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی





