پاڵه‌وان: ئاڵاى كوردستان سه‌رتاسه‌رى به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه.. گه‌وره‌ترین ئاڵاش له دهۆك به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه

هەولێر-KDP.info- به‌رپرسى گشتى ده‌زگاى پاراستنى ئاڵا له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت، له‌رێگاى 30 نوسینگه ئاڵاكه‌مان له گشت كوردستان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه و گه‌وره‌ترین ئاڵاش له شارى دهۆك له‌به‌رده‌م په‌یكه‌رى ( بارزانى نه‌مر) به‌رز ده‌كرێته‌وه.
(پاڵه‌وان شێخ مه‌مى) بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى گوتى: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌كو نوسینگه‌ى گشتى ده‌زگاى پاراستنى ئاڵا، به‌هاوكارى هه‌ر 23 نووسینگه‌مان له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان له‌گه‌ڵ سێ نوسینگه‌ى باكوورى كوردستان و، نوسینگه‌ى وانێ و سێ نوسینگه‌ى رۆژئاواى كوردستان، سه‌عات 10ـى به‌یانى تا 11ى پێشنیوه‌ڕۆ وه‌كو ڕێزلێنان بۆ كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه و ، رێزلێنان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان ئاڵاى كوردستان له گشت شوێنێك له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان دێته بڵند كردن."
(پاڵه‌وان) گوتیشى: "له‌شارى دهۆك گه‌وره‌ترین ئاڵاى كوردستان به ستوونى 55 مه‌تر به‌به‌رزى 12 م درێژى و 8مه‌تر و 40 سم پانیه‌كه‌یه‌تى، له‌به‌رده‌م په‌یكه‌رى (بارزانى نه‌مر) دێته بڵند كردن و، له‌شارى هه‌ولێرى پایته‌ختیش له لایه‌ن نوسینگه‌ى ئاڵا، ئاڵاى پیرۆزى كوردستان به‌رز ده‌كرێت ."
نه‌شوان به‌رزنجى






