ڕۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز ڕاگیرا

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له سه‌ر بینای شاره‌داری مه‌هاباد له 17 كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1945 به وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له مێژووی سیاسی كورد ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه 71 ساڵ به‌ر له ئێستا بۆ یه‌كه‌مجار ئاڵای كوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر بینایه‌كی حكوومه‌ت به‌رزكرایه‌وه، مانگێك و چه‌ند ڕۆژێك پێش ئه‌وه‌ی كۆماری كوردستان له ڕۆژی 22 كانوونی دووه‌می 1946 دابمه‌زرێت.
هه‌رچه‌نده كۆماری كوردستان پاش 11 مانگ روخا، بەڵام ئاڵای كوردستان به‌هۆی درێژپێدانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن خه‌باتگێڕانییه‌وه له شاخه‌كانی كوردستان و رێورسمه‌كانی بیرهێنانه‌وه‌ی به شه‌كاوه‌یی مایه‌وه.
پاش تێپه‌ڕبوونی 59 ساڵ به‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 19 حوزه‌یرانی 2004 به بڕیاری ژماره 48 به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری دا رۆژی 17 كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك بكرێته رۆژی ئاڵای كوردستان.
ساڵانه له رۆژى 17 كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك رێوره‌سمی تایبه‌ت بۆ رێزگرتن له رۆژی ئاڵای كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شوێنه گشتییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن به ئاڵای كوردستان ده‌رازێندرێنه‌وه.
ئه‌مساڵ سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ست ئاسه‌واری شه‌ڕی دژی داعش و قه‌یرانی دارایی و ناكۆكی سیاسییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام رۆژی ئاڵا وه‌ك سیمبوڵێكی نه‌ته‌وه‌یی به بوونی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ئه‌مڕۆ، قوتابیان به به‌ركردنی جلوبه‌رگی كوردی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان روویان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرد.




