په‌روه‌رده‌ی سۆران: كێشه‌ى سووته‌مه‌نیمان نه‌بووه.. نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سۆران ده‌ڵێت، نه‌وتی ئه‌مساڵ هاتووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌وانیش به‌سه‌ر قوتابخانه‌كان دابه‌شى ده‌كه‌ن، كه هه‌ر هۆبه‌یه‌ك 200 لیتر نه‌وت وه‌رده‌گرێت.
(عه‌زیز سه‌عید) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ساڵی رابردوو به دوو قۆناغ نه‌وت به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كان دابه‌ش كرا، جارێك له مانگی 11، جاره‌كه‌ی دیكه له مانگی 3، ئه‌و نه‌وته‌ی مانگی 3 تا ئێستا هه‌ر ماوه، كه نزیكه‌ی 40 هه‌زار لیتر نه‌وتمان له دیوانی وه‌زاره‌ت دانا، ئه‌مساڵ ئه‌و نه‌وته به‌سه‌ر قوتابخانه‌كان دابه‌شكرا، تا ئێستا هیچ كێشه‌ك نه‌بووه له رووی سووته‌مه‌نی.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سۆران گوتیشی: "پێش دوو رۆژ له لای وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر بووم، رایانگه‌یاند نه‌وتی ئه‌مساڵ هاتووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، كه هه‌ر هۆبه‌یه‌ك 200 لیتر نه‌وت وه‌رده‌گرێت، به هاتنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌یش ئه‌مساڵ هیچ كێشه‌یه‌كمان نابێت".
ڕابین شێروانی




