مه‌سروور بارزانی: ده‌وڵه‌ت تاكه رێگایه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بپارێزین
دهۆک-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) له په‌یڤی كۆتایی كۆنفرانسی "سه‌ربه‌خۆیی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه و ده‌رفه‌ت" له زانكۆی ئه‌مریكایی كوردستان.دهۆك رایگه‌یاند، سه‌ربه‌خۆیی مافێكی سروشتییه و پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه‌ی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و چۆن هه‌نگاو بنیێن و بۆ داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ین و بۆ پێویسته ئێستا ئه‌م داوایه بكرێت.
ریسكی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكایی كوردستان.دهۆك رایگەیاند، سه‌ربه‌خۆیی ریسكی تێدایه، به‌ڵام گرنگه ئه‌وه‌یه ناوچه‌كه به‌ره‌و سه‌قامگیری ده‌بات و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به باسه‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرد و گوتی له كۆنفرانسه‌كه‌دا وه‌ڵامی پوختی ئه‌م پرسه درایه‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌وه رایگەیاند، ئه‌گه‌ر سه‌یری رابردووی خۆمان بكه‌ین، ده‌بینین پڕه له ماڵوێرانی و ده‌ربه‌رده‌ری، ئه‌و كات داوای سه‌ربه‌خۆییمان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام بۆ به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرا و رووبه‌ڕووی ماڵوێرانی و كاره‌ساتی وه‌ك ئه‌نفال و كیمیاباران بووینه‌وه.
(مه‌سروور بارزانی) به ئاماژه پێدان به‌وه‌ی كه پرسه‌كه ریسك، یان سه‌قامگیری و ناسه‌قامگیری نییه، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ر بۆ خۆی ناوچه‌یه‌كی ناسه‌قامگیره، نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ڵ كورد، به‌ڵكو وڵاتانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ خۆشیان له كێشه و گرفتدان. ئه‌زموونی بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستمان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌دیوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چه‌ند هۆكاری سه‌قامگیرییه یان نا، به‌ڵام نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردیمان دیوه كه تا چه‌ند نه‌هامه‌تی بۆ گه‌ڵی كوردی هه‌بووه.
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی ریسك ئه‌وه‌یه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌چین، پێشتر دیتمان چوون مافمان خۆڕا و ریسكی دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی رابردوو له ئارا دایه، هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌ت تاكه رێگایه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بپارێزین.
یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری له وڵاتانی خاوه‌نی سه‌روه‌ری ده‌كه‌ن
له به‌رده‌وامی ئه‌م بابه‌تەدا (مەسروور بارزانی) ئاماژه به جیاوازی نێوان كوردستان و كوه‌یتی كرد و گوتی له رابردوودا كیمیاباران و ئه‌نفال كراین، ئایا هیچ یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی یان وه‌ڵاتێك هات بڵێت نابێت كورد قڕ بكرێت، له‌و ئه‌زموونه‌دا ژیاوین، به‌ڵام كاتێ عێراق كوه‌یتی داگیر كرد، بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ركرا، چونكه خاوه‌ن سه‌روه‌ری بوو.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسه گوتی بۆ پاراستنی خۆمان ناچارین داوای سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ین، چونكه نه به یه‌كسان قبووڵیان كردین و نه ئاماده‌بوون رێزمان بگرن و نه ئاماده‌بوون ژیانمان بپارێزن. داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌و ئه‌نفال و كیمیابارانه‌ی رابردوو دووباره نه‌بنه‌وه، ئه‌وه ته‌نیا به شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت یاسای نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریمان بكات.
یاسای نێوده‌وڵه‌تی ته‌نیا پشتیوانی له وڵاتانی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ده‌كات، پشتیوانی له نه‌ته‌وه ناكات، وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌مانبینیوه پشتیوانی له گه‌ڵی كورد بكات به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتوون. بۆیه پێویسته به شێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیش داوای پاراستنی خۆمان بكه‌ین، ئه‌وه‌ش ته‌نیا به سه‌روه‌ری وڵاتاندا ده‌كرێت و پێویسته به‌ره‌و ئه‌وه هه‌نگاو بنێین و سه‌روه‌ری كوردستان ببێته پارێزه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مان و وڵاته‌كه‌مان له داهاتوودا.
بۆ ئه‌وان حه‌ڵال بۆ ئێمه حه‌ڕام بێت
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان (مەسروور بارزانی) تیشكی خسته سه‌ر لێدوانی ئه‌و برا عه‌ره‌ب و ئێرانی و توركانه‌ی ده‌ڵێن برای یه‌كترین و جیاوازیمان نییه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یە ئه‌گه‌ر برای یه‌كترین بۆ ئه‌و شته بۆ ئێوه حه‌ڵاله بۆ ئێمه حه‌ڕام بێت. هه‌موو مافێكتان هه‌یه، خاوه‌نی وڵاتی خۆتانن و ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری خۆتان بین، به‌ڵام به ئێمه‌ی كورد بڵێی برای منی، به‌ڵام له من كه‌متری، بۆ ئێمه به كه‌متر رازی بین، ئه‌وه پرسیارێكه ده‌بێت له خۆمان بكه‌ین. له‌مه‌ودوا كورد نابیت گله‌یی له كه‌س بكات، ئه‌گه‌ر هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌نێت، پێویسته ته‌نیا گله‌یی له خۆی بكات.
راشیگەیاند، پێمان خۆشه باشترین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، تاران، ئه‌نکارا و دیمه‌شق هه‌بێت، ده‌مانه‌وێت هاوبه‌ش بین و یه‌كسان بین و له ئاست ئه‌واندا بین، نه‌ك ژێرده‌ست بین. سه‌رده‌می ژێر ده‌ستی و كویلایه‌تی نه‌ما، ئیمه ده‌بێ ئه‌و قه‌ناعه‌ته بكه‌ین و ده‌بێ یه‌كسان بین، داوای زیاتر له هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناكه‌ین، به‌ڵام نامانه‌وێت پاشكۆی هیچ وڵاتێكی دیكه بین.
لە کۆتاییدا گوتی، هیوادارین ئه‌و كۆنفرانسه ده‌ستپیكی باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی كورد بگاته ئامانجه‌كانی و په‌نجه مۆری هه‌موو تاكێكی كورد له‌سه‌ر به‌ڵگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ببینین.




