ئیبراهیم برۆ: په‌یه‌ده به هاوكاریى رژێمى ئه‌سه‌د چه‌كى كه‌وته ده‌ست

دهۆک-KDP.info- (ئیبراهیم برۆ)، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانى كورد-سووریا رایگه‌یاند، "به‌داخه‌وه ئه‌مه شه‌ش ساڵه خه‌ڵكى سووریا رووبه‌ڕووى مه‌ینه‌تى و كوشتار بوونه‌ته‌وه و چارەیەکی ئەوتۆ نییە؛ پەیەدەش بە هاوکاری رژێمی ئەسەد چەکی کەوتە دەست".
له باره‌ى خۆڕێبه‌رى ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستانه‌وه، (ئیبراهیم برۆ) له میانى كۆنفرانسى زانكۆى ئه‌مریكایی کوردستان.دهۆك كه ئه‌مڕۆ رۆژى دووه‌م و كۆتایى كاره‌كانى بوو، ره‌خنه‌ى له خۆڕێبه‌رى په‌یه‌ده گرت و گوتى: " ئەمە چاوبه‌سته كه ده‌وترێت كورد ئیدارى خۆى ده‌كات و له ژێر ناوى ئیداره‌ى په‌یه‌ده هه‌رێمى كوردی‌یان له كوردستانى سووریا راگه‌یاندووه و به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه‌ى كورد دابه‌شبووینه و وه‌ك كورد ئێمه 60 ساڵه خه‌بات ده‌كه‌ین و بۆ مافى خۆمان و دیمو‌كراتى به‌رهه‌ڵستكار بووینه".
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانى كورد له سووریا دەشڵێ، "كاتێك میله‌تى سووریا راپه‌ڕى و كوردیش ئاماده‌بوو، زۆر رێككه‌وتن له نێوان لایه‌نه كوردییه‌كاندا هاته ئاراوه، به‌ڵام هه‌ڵگرتنى چه‌ك له لایه‌ن یه‌ك لایه‌نه‌وه بووه كێشه و په‌كه‌كه به سه‌دان گه‌ریلاى ده‌ربازى هه‌رێمى كوردى سووریا كرد و ئه‌و كات ده‌یان و سه‌دان گه‌نج هه‌بوون چوونه ریزى لایه‌نه كوردییه‌كان و باشتر بوو كوردى كوردستانى سووریا ده‌ڤه‌رى خۆیان بپارێزن و مه‌خابن یه‌ك لایه‌نى كوردى چه‌كى كه‌وته ده‌ست به هاوكارى رژێمى سووریا".
هه‌روه‌ها گوتیشى: "ئه‌و لایه‌نه‌ى چه‌كى له رژێم وه‌رگرت چى بۆ كوردان كرد و ئێمه ده‌زانیین چ زه‌حمه‌تى به‌سه‌ر كورددا هاتن و ئه‌و زه‌حمه‌تییانه هێشتا ماوون".




