فوئاد حوسێن: رێگه‌ى سه‌ربه‌خۆیى به به‌غدادا تێپه‌ڕ ده‌بێت

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان (فوئاد حوسێن) رایگه‌یاند، رێگه‌ى سه‌ربه‌خۆیى به به‌غدادا تێپه‌ڕ ده‌بێت و پێویسته دانووستانیش له‌گه‌ڵ تاران و ئانکارا بكرێت.
سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان (فوئاد حوسێن) رایگەیاند، پێویسته له ناوخۆدا وتوێژ بكه‌ین و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كاندا قسه بكه‌ین، چونكه له كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وان قسه بكه‌ین.دەشڵێ، له ناوخۆى خۆشمان‌دا ده‌بێت له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى دیكه دیالۆگ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بزانین چۆن بژین و هه‌مووان نه‌خشه‌یه‌كمان هه‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، یه‌كه‌مجاره له مێژووى ئێمه‌دا كه كێشه‌ى سیاسى له نێوان هێزه سیاسییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام كه‌س ده‌ستى نه‌برد بۆ چه‌ك و پێشمه‌رگه‌ى ئێمه كه پێوه‌ندى هه‌یه به زۆربه‌ى هێزه سیاسییه‌كان، دووربوون له ململانێى سیاسیى و ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ئێمه به‌ره‌و دیموكراسى ده‌چین، به‌ڵام نابێت هه‌ر له‌و ناكۆكییه سیاسییه‌دا بمێنیینه‌وه و ده‌بێت ستراتیژێكمان بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان هه‌بێت، چونكه پێوه‌ندى به هه‌موو تاكێكى كوردستانه‌وه هه‌یه.
(فوئاد حوسێن) ئاماژەیشی دا، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتینه ئه‌نجام ئه‌وا رێگه‌ى سه‌ربه‌خۆیى ئاسان ده‌بێت و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام ده‌كرێت ریفراندۆم بكه‌ین. هه‌روه‌ها گوتى: پێویسته دانووستان له‌گه‌ڵ ئانکارا و تارانیش بكرێت، به‌ڵام ئه‌سڵ وایه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه بكه‌ین.
گوتیشی کە، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كه، نابێت ئه‌م پرۆسه‌یه بێ كۆتایى بێت و پێویسته بۆخۆمان یه‌ك دوو سیناریۆ دابنێین و به ته‌نیا بڕیار ناده‌ین و ده‌بێت بگه‌ینه ئه‌نجام، له‌گه‌ڵ به‌غدا جه‌وێكى تر هه‌یه و ئه‌و جه‌وه پێوه‌ندى به هێزه‌وه هه‌یه.
سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان راشیگەیاند، یه‌كڕیزى ناوخۆ پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى له دانووستان بتوانین شت به‌ده‌ستبهێنین، هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانى ناوخۆى كوردستان بڕوایان به سه‌ربه‌خۆییه و پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه‌ى بێت و كه‌ى كێشه‌كان چاره بكه‌ین. ئه‌ویش چاره ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به سنوورى عێراقیش، (فوئاد حوسێن) گوتى، سنوورى نێوده‌وڵه‌تى عێراق موقه‌ده‌س نه‌ماوه و كۆمه‌ڵێك شتى نوێ هه‌ن كه ده‌بنه بنه‌ما بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان، له‌وانه جینۆساید، كه له ژیانى ئێمه دووباره ده‌بێته‌وه و له ژیانى میله‌تان ته‌نیا له مێژوو روویداوه، هه‌ر ئه‌وه هۆیه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆ بین، چونكه ده‌وڵه‌ت كه نه‌توانێت بمانپارێزێت ده‌بێت خۆمان هێزمان هه‌بێت و سه‌ربه‌خۆ بیین و بتوانیین خۆمان بپارێزین.




