هۆزەعەرەبەکانی نەینەوا: بەرگری لە کوردستان دەکەین؛ خەز عەلی و گۆڕان سیاسەتی مالیکی و دەرەکی جێبەجێ دەکەن

مووسڵ-KDP.info- هۆزهعهرهبهكانى پارێزگاى نهینهوا لە رایگەیاندراوێکدا دەڵێن، ئەو قسانەی کە سەرکردەی عەسائیبی ئەهلی حەق (قەیس خەز عەلی) بەرانبەر هەرێمی کوردستان کردوویەتی، ئەوا هەولێکە بە پاڵپشتی (مالیکی) و گۆڕانە و ئێمەش هۆشداریان دەدەینێ کە بەرگری لە کوردستان دەکەین.
گوتەبێژی هۆزەعەرەبەکانی پاریزگای نەینەوا (مهزاحم ئهحمهد) لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی نێردراوە دەڵێ، (قەیس خەز عەلی) ئەو قسانەی وەک هەڕەشە لە دژی هەرێمی کوردستان کردوویەتی، هەوڵێکە بە پاڵپشتی (مالیکی) و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندایەکی دەرەکی و ئامانجیش لێی نانەوەی فیتنەی تائیفییە لە نێوان سوننە و شیعە و کورد و حیزبە کوردستانییەکان.
(مهزاحم ئهحمهد) دەڵێ، داوا لە هەرێمی کوردستان دەکەین کە سەربەخۆیی رابگەینن، ئەوانەی بشیانەوێ خۆیان لە سنووری هەرێم نزیک بکەنەوە رەوانەی دۆزەخ دەکرێن، چونکە پێشمەرگە لە پێناو پاراستنی شەرەفی عەرەب دەریایەک خۆێنی رشتووە، بۆیە هۆشداری دەدەینە (قەیس خەز عەلی) و هاوشێوەکانی کە رێز لە گەلی کورد و هەرێمی کوردستان بگرن، چونکە هەرێمی کوردستان بەرگری کرد لە کورد و سوننە و شیعە و گشت پێکهاتەکان و بەبێ جیاوازیش دەرگای بۆ ئاوارەکان واڵا کرد.
لە کۆتاییدا وەک هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا دووپاتیان کردەوە کە ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە کوردستان بجەنگن لە دژی ئەوانەی وەک داعشن.
نهشوان بهرزنجى




