ئومێد خۆشناو: چیتر له مه‌دره‌سه‌كه‌ی گۆڕان قه‌بووڵ ناكرێ بێڕێزی دەرھەق بە پیرۆزییەکانمان بکەن

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له بری داوای لێبوردن له خه‌ڵک و پێشمەرگە، به بەیانامەیەک دەیەوێ ئەستۆپاکیی بۆ خۆی و ناماقووڵیی پەرلەمانتارەکەی بکات. گوتیشی، ئه‌وان دەیانەوێ خۆڵ بکەنە چاوی خەڵکه‌وه و کایش بکەنە مێشکی هەڵسوڕێنراوانیان.
(ئومێد خۆشناو) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له بری داوای لێبوردن له خه‌ڵک و پێشمەرگەی توڕە، به بەیانامەیەک دەیەوێ ئەستۆپاکیی بۆ خۆی و ناماقووڵیی پەرلەمانتارەکەی بکات، ئه‌وان دەیانەوێ خۆڵ بکەنە چاوی خەڵکه‌وه و کاش بکەنە مێشکی هەڵسوڕێنراوانیانه‌وه؛ به‌وەی گوایە ئه‌وه پارتییە بە قسەکانی (سروە) توڕە بووە!، سه‌یره و نازانم كه تێناگەن یان نایانه‌وێت تێبگەن؟، ئه‌و توڕەبوونەی خەڵک و پێشمەرگە تەنها لە قسە بێماناکانی ئه‌و پەرلەمانتارە نییه، بەڵکوو ئه‌وه توڕەبوونی جەماوەر و پێشمەرگە ئازاکانی کوردستانە لەو مەدرەسە و فێرگەیەی کە بەشێوەیەکی زۆر مەنهەجی و بە بەرنامە دەیان هاوبیری وه‌ک (سروە)ی پێگەیاندووه کە قیمەتی هیچ پیرۆزییەک نەزانن و بەهادار لایان زۆر بێبەها بێت."
(ئومێد خۆشناو) هه‌روه‌ها گوتی: ''ئیتر هەڵگرانی ئه‌و بیرە شەڕانگێز و هیچ لەبارە و ئاشوبچییه و ئاژاوەگێڕ و حاقیدە دەبێت لەوە تێبگەن، ئه‌و ڕۆژانە به‌سه‌رچوون چیتر لێیان قه‌بووڵ بکرێت پەنجە و زمان بۆ پیرۆزیەکانی گەل ببەن. واتا پەیامەکە ئه‌وه‌یە چیتر لێتان قه‌بووڵ ناکرێ و بۆتان ناچێتە سەر بێڕێزی دەرھەق بە پیرۆزییەکانمان بکەن."
نه‌شوان به‌رزنجى




