پارتی لە سلێمانی: بمانهوێ 10ههزار كهس دههێنینه سهر شهقام، بهڵام نایكهین

سلێمانی-KDP.info- گوتەبێژی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، پارتی هیچ بەرنامەیەکی بۆ خۆپیشاندان لە پارێزگای سلێمانیدا نییە چونکە رەچاوی ماندوێتیی خەڵک دەکات لەو سنوورەدا.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان سلێمانی-ھەڵبجە (عەتا شێخ حەسەن)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''ئەگەر بمانەوێ لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دا10 هەزار کەس دێنینە سەر شەقام، ئەمەش بە ئاشکرا دەکرێ و مۆڵەت لە پارێزگا و ئاسایش وەردەگرین و خۆپیشاندان لە دژی ئەو قوتابخانەیە دەکەین کە چەندان کەسی وەک (سروە)ـی دروست کردووە، بەڵام هیچ بەرنامەیەکمان نییە کە خۆپیشاندان لەو سنوورەدا بکەین.''
(عەتا شێخ حهسهن) ههروهها گوتی، ''هیچ بەرنامەیەکمان نییە بۆ خۆپیشاندان و ئامادەکارییشمان نەکردووە، لەبەر ئەوەی شەقامی سلێمانی ماندووە و رۆژانە خۆپیشاندان دەکرێ، ئێمەش رەچاوی ئەو ماندووێتییە دەکەین ئەگەرنا هیچ هۆکارێکی دیکە نییە.''
بڵند ئیبراھیم




