٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەسوکاری شەهیدان لە زاخۆ سکاڵایان تۆمار کرد؛ 30 پارێزەری خۆبەخش کەیسەکە بەڕێوە دەبەن

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info-  لە دادگای شارۆچكەی زاخۆ، زۆر خێزانی شەهیدان سكاڵایان لە دژی پەرلەمانتاره‌كه‌ی گۆڕان تۆمار كرد. گوتەبێژی ژووری پارێزەرانیش دەڵێ، بەپێی یاسا سزا دەدرێت، چونكە سوكایەتیی كردووە بە خێزانی شەهیدان.

پارێزەر (سەلاح سەلمان) گۆتەبێژی پارێزەرانی خۆبەخش لە قەزای زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوت، دوای ئەوەی ژمارەیەكی بەرچاو لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان داوایان كرد لە دادگا سكاڵا لەسەر پەرلەمانتاری گۆڕان (سروە عەبدولواحد) تۆمار بكەن، لە ژووری پارێزەرانی زاخۆ زیاتر لە 30 پارێزەری خۆبەخش رەزامەندییان پیشان دا بەبێ بەرانبەر و خۆبەخشانە كەیسەكە بەڕێوە ببەن.

گوتیشی، بە نوێنەرایەتیی خێزانی شەهیدان لە دادگای زاخۆ سكاڵامان لەسەر (سروە عەبدولواحد) تۆمار كردووە و بەدواداچوونیش بۆ كەیسەكە دەكەین تا دەگەینە ئەنجامی كۆتایی.

(سەڵاح سەلمان) ئاماژژەیشی دا، شەهیدان پیرۆزن لای میللەتەكەمان لەبەر ئەوەی سوكایەتیكردن بە كەسوكار و خانەوادە سەربەرزەكانیان، دەچێتە خانەی خیانەتی نیشتیمانییه‌وه‌ و یاسا سزای بۆ ئەو كەسانە داناوە كە سوكایەتی بەهەر تاكێك دەکات چجای بگاتە ئەوەی كەسێك سوكایەتیی بە خێزانی سەربەرزی شەهیدان بكات.

قائید  میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار