٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە له‌ وەڵامی خەزعەلیدا: فەرموون خۆتان تاقی بكەنەوە با ئەنفالەكەی ئێوەیش ببینین

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی (قەیس خەزعەلی)، سەرۆکی گرووپی چەکداری عەسائیبی ئەهلی حەق دەداتەوە و دەڵێت، هەڕەشەکانتان بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان شتێکی تازە نییە و هەروەها کردەوەکانیشتان دژ بە خەڵکی عێراق بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە".
 
ده‌قى راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هەڕەشەكانی (خەزعەلی) و گرووپە چەكدارەكەی:
 
سەبارەت بە لێدوانە نابەجێكانی (قەیس خەزعەلی) سەرۆكی گرووپی چەكداریی عەسایب ئەهلی هەق لە كاناڵی ئەڵڕەشید لەبارەی قۆناغی دوای داعش و (سەرۆك بارزانی) و هەرێمی كوردستان و هەروەها ڕاگەیێندراوی مەكتەبی سیاسیی ئەم گرووپە و جەختكردنەوەیان لە قسەكانی (خەزعەلی) كە پڕە لە نەفەسی دوژمنكارانە، بەم گرووپە و سەرۆكەكەی ڕادەگەیێنین كە هەڕەشەكانتان بەرانبەر كوردستان شتێكی تازە نییە و هەروەها كردەوەكانیشتان لە دژی خەڵكی عێراق بۆ هەموو لایەك مەعلوومە. بە سەدان هاووڵاتیی عێراقییتان لەسەر ئینتمای مەزهەب و ناسنامە سەر بڕیوە و دەبێ لەسەر ئەم تاوانانە دادگایی بكرێن.
 
گەلی كوردستان ئەنفال و كیمیابارانی (سەددام) و نانبڕینی (مالیكی) و هاوشێوەكانی بینیوە. ئێوەیش ئەگەر حەزتان لێیە ئەنفالێكی تر بەسەر گەلی كوردا بسەپێنن واز لە هەڕەشە بێنن و فەرموون خۆتان تاقی بكەنەوە با ئەنفالەكەی ئێوەیش ببینین.
 
هیواخوازیشین ئەو لێدوان و هەڵوێستە نابەجێ و دوژمنكارانەیە تەنیا ڕوانگەی (خەزعەلی) و گرووپەكەی بێت و هەڵوێستی حەشدی شەعبی نەبێت.
 
گوتەبێژێك لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
15-12-2016
 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار