بەڕێوبەری کەمپی خازر: ھیچ ئاوارەیەک بەھۆی سەرماوە ژیانى لەدەست نەداوە

خازر-KDP.info- بەڕێوهبەری کەمپی خازر دهڵێت، تاوەکو ئێستا سەروی ٥٠ھەزار کەس لەمووسڵ ئاوارەی خازر بوونە و ھیچ یەکێک لەوانە بەھۆی سەرماوە گیانی لەدەست نەداوە، تەنیا ئافرەتێکی بەتەمەن بەھۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەست داوە و ھەر ئەمڕۆش ھەزارو٤٠٠کەسی دیکە لەمووسڵهوه ئاوارەبوونە.
(ڕزگار عوبێد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھاتنی ئاوارەکان بەردەوامە و ھەر ئەمڕۆ ئێواره ھەزارو٤٠٠کەسی دیکە لەگەڕەکی نوور بەھۆی ھێرشی داعش ڕایان کردووە و گەیشتوونەتە لای ئێمە کە تاوەکو ئێستا سەروی٥٠ھەزار کەس ئاوارە بوونە و لەسنووری خازر نیشتەجێکراون.
(عوبێد) ههواڵى ئهو كهناڵانه رهتدهكاتهوه و دهڵێت: "ھیچ ئاوارەیەک بەھۆی سەرماوە گیانی لەدەست نەداوە تهنیا ئافرەتێکی بەتەمەن ژیانى لهدهستداوه کە تەمەنی٨٥ساڵە و بەھۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لەدەستداوە، ئهگەرنا ھیچ کەسێک بەھۆی سەرماوە گیانی لەدەست نەداوە.
بەڕێوهبەری کەمپی خازر دهشڵێت، حکوومەتی عێراق ھیچ ھاوکاری ئاوارەکان ناکات، تەنیا ھەندێک خێمەیان داناوە کە ئەوانیش لەئێستادا ئاویان تێدەچێت، لەبەر ئەوەی بەباشی دروست نەکراون.
بڵند ئیبراھیم




