د.ئەحمەد دزەیی: ئیدارەی نوێی ئەمەریکا، پاڵپشتیی کورد و سەرۆک بارزانی دەکەن

هەولێر-KDP.info-سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین باوهڕی وایه، ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بۆ کوردستان دڵخۆشکەرە، چونکە بەشێکی زۆریان پێشووتر لەگەڵ كورد و سهركردایهتییه سیاسییهكهیدا دۆست بوون و پشتیوانیی پڕۆژەکانی (سەرۆک بارزانی)یان کردووە.
ئاژانسە جیهانییەکانی ئاماژە بەوە دەکەن، کە چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری لە ئیدارەی نوێی ئەمەریکادا لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان بێت، چونکە لە سەرەتاوە پشیوانی لە کوردستان و پێشمەرگە دەکەن. لهوبارهوه (د.ئەحمەد دزەیی) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''لە ئیدارەی پێشووی ئەمەریکادا پشتیوانیی باشمان هەبوو، لە ئیدارەی نوێیش پشتیوانیی باشمان دەبێت، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو پێوەندییە باشانە دێت كه (سەرۆک بارزانی) له رابردوو و ئێستایشدا ههیبووه و هەیەتی لەگەڵ سیناتۆر و راویژکارەکانی ئەمەریکا، بۆیە گرینگە لە کوردستان پشتیوانی لە (سەرۆک بارزانی) بکەین.''
(ئەحمەد دزەیی) گوتیشی، پەیامی ئەمڕۆ(15\12\2016) سەرکردەكانی جیهان لە دیبەتی دهۆکدا رایانگەیاند پێوهست بە هەرێمی کوردستان و پاشهڕۆژهكهی، دەبێت کاریگەری هەبێت لەسەر ئەوانەی داژایەتیی پڕۆژەی سەربەخۆیی دەکەن، چونکە ناکرێت کوردستان خاوەنی قوربانی و جیۆگرافیا و میژوو و خۆی بێت بەبێ دەوڵەت بمێنێتەوە، بەتایبەت لەو کاتەی عێراق کە لە ئاستی جیهان نە حیسابی بۆ دەکرێت نە بەدەوڵەتی بەهێز هەژمار دەکرێت، بۆیە پشتیوانیی تەواو لەو بۆچوونەی (سەرۆک بارزانی) دەکرێت لە ئیدارەی نوێی ئەمەریکا و ئەورووپایشەوە کە باشترین کاتە کوردستان سەربەخۆیی رابگەیەنێت".
(د.ئەحمەد دزەیی) ئاماژەیشی دا، راوێژکاری باڵای (دۆناڵد ترەمپ) و بەربژێری داهاتووی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کە سەرۆکی کۆمپانیای ئیکسۆن -مۆبیلە، لەگەڵ (زاڵمای خەلیلزاد) و بەشێکی زۆری سیناتۆرەکانی داهاتووی ئەمەریکا هاوڕێ و پشتیوانی (سەرۆک بارزانی) دەکەن، پرۆژەکەی (بارزانی) زۆر بە پەسەند ناو دەبەن بۆ چارە و کێشەکانی داهاتووی ناوچەکە، بۆیە ئیدارەی داهاتووی ئەمەریکا ئیدارەی پشتیوانییە لە کورد و (بارزانی)، کە ئەمەش کاریگەریی تەواو لەسەر هەرێمی کوردستان دروست دەکات، چونکە خوێندنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان هەیە.''
کارزان سەباح هەورامی




