٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بێشکچی: ناکرێ کورد لە سەربەخۆیی بێبەش بکرێن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  نووسەر و لێکۆڵەری تورک و دۆستی کورد (ئیسماعیل بێشکچی) لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی "سەربەخۆییی کوردستان رووبەڕبوونەوە و دەرفەت" لە زانکۆی ئەمەریکایی کوردستان-دھۆک رایگەیاند، نەدانی مافی سەربەخۆیی بە كورد كارێكی ئەستەمە، ناكرێ كورد لە سەربەخۆیی بێبەش بكرێن.

له‌و كۆنفڕانسه‌دا (بێشكچی) هه‌روه‌ها گوتی: "میللەتان مافی ئەوەیان ھەیە دەوڵەتی سەربەخۆ بۆخۆیان دابین بكەن، ئەمە رووی داوە لە چەندان ناوچە بۆ نموونە لە ئاسیا و باكووری ئەفریقا، بەڵام ئەو كارە بۆ كوردان رووینەداوە، بەڵكو كورد پارچەپارچە كراون نەك دەوڵەتێكی سەربەخۆیان ھەبێت، دوای جەنگی یەكەم جیھانی بۆچی كۆمەڵەی گەلان دروست بووە؟ بۆچی لەو كۆمەڵەیە مافی كورد نەدراوە و ئەوكاتە كورد پارچەپارچە كراون؟ ئەوكاتیش لە نەتەوە یەكگرتووەكان كێشە ھەبووە لەسەر مافی چارەنووسی گەلان، بەڵام ئایا بۆچی ئەو پرەنسیپە بۆ كوردان نەچەسپاوە، نە ئەمه‌ریكاییەكان و نە سۆڤیێتییەكان ئەو مافەیان بە كورد نەداوە؟ بێگومان نەدانی مافی سەربەخۆیی بە كورد كارێكی ئەستەمە، ناكرێ كورد لە سەربەخۆیی بێبەش بكرێن".

ئه‌و نووسەر و لێکۆڵەری تورکه‌ی دۆستی کورد گوتیشی: "دوای دووه‌م جەنگی جیھانی چەندانن گۆڕانكاری گەورە روویان دا، تەنھا لە ئەفریقا دوو دەوڵەتی سەربەخۆ دروست بوو، بەڵام لە كوردستان ھیچ شتێك نەگۆڕا، ئێستا گۆڕانكاریی گەورە لە جیھان ھەیە، كوردەكان ھێزێكی گەورەیان ھەیە، پارچەكردنی كوردستان لە رابردوو وەك رقێك بەرانبەر بە گەلی كورد كراوە، ئەگەر كوردستان كەوتبایە سەر دەریا، وڵاتان بە جۆرێكی دیكە مامەڵەیان لەگەڵ كورددا دەكرد، بەڵام خۆ سنوور ھەر بە دەریا دیار ناكرێت".

(بێشكچی) باسی لە ھاتنی داعش بۆ ناوچەكە كرد و گوتی: "داعش لە ساڵی 2014 مووسڵی داگیر كرد، دواتر ھات شنگالی داگیر كرد و كۆمەڵكوژی ئەنجام دا، ئەو مییللەتانەی كە بێدەوڵەتن، لە ھەموو كاتێكدا ئەگەری ئەوە ھەیە رووبەڕووی كۆمەڵكوژی ببنەوە".


 

هەواڵی پەیوەندیدار