پارتی، گرتنی پێشمەرگەیهكی یەکێتی لە دارهتوو ڕهت دهكاتهوه

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی رێكخستنەكانی پارتی لە دەورووبەری هەولێر، رتی دەکاتەوە پارتی هیچ پێشمەرگەیەکی یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەو سنوورەدا رفاندبێ. گوتیشی، دەستگیرکردنی خەڵک کاری پارتی نییە.
(تەییب زرار) بەرپرسی رێكخستنەكانی پارتی لە دەوروبەری هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ''سەرلەبەری ئەو زانیاریانەی لە هەندێ میدیای سەربە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا بڵاو كراونەتەوە، رەت دەكەینەوە لەبارەی دەستگیركردنی پێشمەرگەیەكی یەكێتی لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانهوه، کە گوایە لە ناحیەی دارەتووی سەربە شاری هەولێر پارتی گرتوویەتی، دەستگیركردنی خەڵك كاری پارتی نییە، ئەوەشی بڵاو كراوەتەوە هیچ بنەمایەکی راستی تێدا نییە.''
(تەییب زرار) گوتیشی "ئەگەر دەزگا ئەمنییەكان و لایەنی پێوەندیدار لەسەر دۆسیەیەك كەسێكیان دەستگیر كردبێت ئەوا پێوەندی بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نییە، خۆ زۆر جار خەڵك لەسەر رووداوێك دەستگیر دەكرێ لەوانەیە پارتی بێت، بەڵام ئەمە واتای ئەوەنییە لەبەر پارتیبوون و یان ههركەسێكی دی به هۆی حزبیبوونهكهیهوه دەستگیر بکرێ.''
جێی ئاماژەیە، هەندێ مێدیای سەربە یەكێتی و نزیك لەو حزبە هەواڵێكیان بڵاو كردووهتەوە، گوایە پارتی پێشمەرگەیەكی یەكێتییان لە ناحیەی دارەتوو دەستگیر كردووە.
قائید میرۆ




