چاودێرێکی سیاسی: هەستی نەتەوایەتیی خەڵک بەرزە، بێڕێزیكردن به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕ نابێ

هەولێر-KDP.info- چاودێری سیاسی (کاروان ساڵح) دەڵێ، ئەو کەس و لایەنەی بێڕێزی بەرانبەر بە پیرۆزییەکانی خەڵک و نیشتمان کردووە، پێویستە بە زوویی داوای لێبوردن بکات، چونکە هەستی نەتەوایەتی لای تاکی کورد زۆر بەرزە و ناهێڵن ئەمە هه‌روا ئاسان به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕ ببێ.
چاودێری سیاسی (کاروان ساڵح) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌ختی كرده‌وه، ''دەستبردن بۆ پیرۆزییەکانی کوردستان تەنیا لە کاری دوژمن و ناحەزان دەوەشێتەوە؛ دیاره ئەوەندە لە دیموکراسیەت و ئازادی نەگەیشتووین کە بە ھیچ شێوەیەک ناکرێت ئەو ھێڵە سوورانەی ھەن ببەزێندرێن وەک پرسی تایبەت بە خێزانی شەھیدان، ئاخر پێشمەرگە بەرگری لە ھەمووان دەکات، بۆیە تا زووە پێویستە داوای لێبوردن لە کەسوکاری شەھیدان بکرێت و ئەو لایەنە بەخۆیدا بچێته‌وه.''
(کاروان ساڵح) باوه‌ڕی وایه، ئەوانەی بێڕێزی بە پیرۆزییەکانی گه‌لێك دەکەن، برینێک لەسەر دڵیان دەکەنەوە كه بەزوویی ساڕ‌ێژ نابێ، چونکە دەستبردن بۆ ئەو پیرۆزییەی خەڵکی كوردستان وا ئاسان نییە و، ئه‌م بێڕێزییە دەچێتە خانەی خیانەتەوە.
زۆرێك له چاودێرانی سیاسی و ئه‌كادیمیانی كوردستان باوه‌ڕیان وایه، کەسانێک کە سەر بە خەتێکی فەوزەوی و داهێنەری ئیرهابی فیکرین و له دژایەتیکردنی ڕەمزەکانی وڵات و ڕەوتی سەربەخۆییی کوردستان سڵ ناكه‌نه‌وه، هه‌موو هەوڵیان بۆ تەفرەقە خستنه نێوان هێز و لایه‌نه نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كان و پێشمەرگە بووه و، ویستوویانه سەنگەری پێشمەرگە لاواز بکەن.
له دواپه‌یامیشیاندا له به‌رانبه‌ر ئه‌و بێڕیزیكردنه و به میلیشیا زانینی پێشمه‌رگه له لایه‌ن هه‌ڵسوراو و په‌رله‌مانتارانی ئه‌و ره‌وته‌وه، هێزی پێسمه‌رگه‌ی كوردستان، له 13ی ئه‌م مانگه‌دا خۆپێشاندانیان ساز دا و به هه‌زاران پێشمه‌رگه په‌یامیان ئه‌وه بوو كه، ئاماده‌یی ئه‌وان له‌به‌رده‌م داواكاری گشتیدا له هه‌ولێر، ''تەنها لەبەر بێڕێزییەکانی ئەو پارلەمانتارە نییە و ئەو زۆر لەوە بچووکترە پێشمەرگە لە دژی ئەو بێنە سەر شەقام، پەیامی ئێمە بۆ ئەو قوتابخانەیە کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زێدەڕۆیی دەکات و پیرۆزیی هێماکانی گەلەکەمان پێشێل دەکات.''
(کاروان ساڵح)یش جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، هەستی نەتەوایەتی لای تاکی کورد به هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه زۆر بەرزە و بەهیچ شێوەیەک قەبووڵ ناکرێ کە بێڕێزی بەرانبەر بە پیرۆزییەکانی خەڵک و نیشتمان بکرێت، بۆیە خەڵک ناهێڵی ئەو کارە بە ئاسانی بەسەر ئەوانەدا تێپەڕبێ کە بێ‌ڕێزیان بەرانبەر بە نیشتمان و کەسوکاری شەهیدان کردووە.
بڵند ئیبراھیم




